لە وان ٤ سیاسەتمەداری کورد دەستگیرکران

لە وان ٤ سیاسەتمەداری کورد کە ١٠ شوبات ئازادکرابوون، جارێکیتر دەستگیرکران.

لە وان ١٠ی ئەیلولی ٢٠١٩ یادیشان کارابولوک هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی وان، دیلان ییڵدز ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە، سەعید کلچ و ئیبراهیم سونگور ئەندامانی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک، دادگاییکرابوون.

لە دانیشتنی یەکەمدا کە لە ٧مین دادگای سزا قوڕسەکانی وان بەڕێوەچو، سیاسەتمەدارانی کورد ئازادکران بەڵام لەسەر تانەی دادوەر دیسان دەستگیرکران. تانەی دادوەر لە لایەن یەکەمین دادگای سزا قوڕسەکانی وان قبوڵکرا.

سیاسەتمەداران بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ڕەوانەکران و ڕۆژی پێنجشەمە جارێکیتر دادگاییدەکرێنەوە.

ف.ق