لە وان گابار و زاپ هێرشی داگیرکەری

سوپای داگیرکەری تورک لە وان، گەڤەڕ و زاپ هێرشی داگیرکەری ئەنجامدا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"٢ی ئەیلول سوپای داگیرکەری تورک لە سێگۆشەی ئەلباق – مەحمودی – پایزاوای وان دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری کرد. ئۆپەڕاسیۆنەکە ٥ی ئەیلول بێ ئەنجام کۆتایی هات. سوپای داگیرکەری تورک لە دەوروڤەری گوندەکان بە یەکینە تایبەتەکان بۆسە دادەنێت.

٨ی ئەیلول کاتژمێر لەنێوان ١٥:٠٠ و ١٥:٣٠ فڕۆکە جەنگیەکان سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی چەمچۆ و هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد.

هەمان ڕۆژ کاتژمێر لەنێوان ١٢:٣٠ – ١٥:٠٠ سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی هرچانی ژێرینی ناوچەی گەڤەڕی جۆلەمێرگ و شەهید جەسووری بە ئۆپۆس و هاوەن تۆپباران کرد.

لەو هێرشانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت.

ف.ق