چوونەدرەوە لە ماڵ و گەشتکردن بۆ وڵاتان لە ٢ هاوسەرۆک شارەوانیى هەدەپە قەدەغە کرا
بەلگین دیکەن هاوسەرۆک شارەوانیى یەنیشەهیر چوونە دەرەوە لە ماڵەوەى لێ قەدەغەکرا. ئەحمەد کایا هاوسەرۆک شارەوانیی ئەرخەنی-یش گەشتکردنی بۆ دەرەوەى وڵاتی لێ قەدەغە کرا.
بەلگین دیکەن هاوسەرۆک شارەوانیى یەنیشەهیر چوونە دەرەوە لە ماڵەوەى لێ قەدەغەکرا. ئەحمەد کایا هاوسەرۆک شارەوانیی ئەرخەنی-یش گەشتکردنی بۆ دەرەوەى وڵاتی لێ قەدەغە کرا.
چوونەدرەوە لە ماڵ و گەشتکردن بۆ دەرەوەى وڵات لە هاوسەرۆک شارەوانییى یەنیشەهیر قەدەغە کرا
هاوسەرۆک شارەوانیی ناوچەى یەنیشەهیری ئامەد بەلگین دیلکەن لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لەلایەن دەسەڵاتى ئاکەپە – مەهەپەوە لە کارەکەى دوورخرایەوە و دواى ٤ مانگ بە تۆمەتی "ئەندامی رێکخستن' دەستگیرکرابوو. دواى ئەوەش دەوڵەتى تورک چوونەدەرەوە لە ماڵ و گەشتکردن بۆ دەرەوەى وڵات لە بەلگین قەدەغە کرد. سەرباری ئەوەش کەلەپچەى ئیلکترۆنییان لێداوە و بەو شێوەیە لە ماڵەوە زیندانیان کردووە.
گەشتکردن بۆ دەرەوەى وڵات لە هاوسەرۆک شارەوانیی ئەرخەنی قەدەغە کرا
ئەحمەد کایا هاوسەرۆک شارەوانیی ئەرخەنی، کە دەوڵەتى تورک دەستی بەسەر شارەوانییەکەیدا گرت و لە شوێنەکەى قەیومی داسەپاند، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن" دەستگیریکرد.
دەوڵەتى تورک سەرباری ئەوانەش گەشتکردن بۆ دەرەوەى وڵاتی لە ئەحمەد کایا قەدەغە کرد و بەو مەرجە ئازادیان کرد.
ژ.ت