لە ٣٠ ناوچەی سەر بە دەرسیم قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا
ئاژانسی فورات پارێزگاری دەرسیم، ٣٠ ناوچەی سەربە دەرسیم-ی لە باکوری کوردستان، وەک ناوچەی قەدەغەکراو ڕاگەیاند.
ئاژانسی فورات پارێزگاری دەرسیم، ٣٠ ناوچەی سەربە دەرسیم-ی لە باکوری کوردستان، وەک ناوچەی قەدەغەکراو ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ، پارێزگاری دەرسیم لە بەیاننامەکەدا قەدەغەبوونی هاتووچۆی لەسەر ٣٠ ناوچەی سەر بەو پەرێزگایە ڕاگەیاند.
بەپێی بڕیارەکەی پارێزگاری ئاکەپە-یی دەرسیم، قەدەغەی هاتووچۆ لەو ٣٠ ناوچەیە، لە ئەمڕۆوە دەستیپێکردووەو تا ٣٠ی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت.
سوپای تورک بەهۆی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانییەوە، تا ئێستا لە سەدان گوند و ناوچەی باکوری کوردستان قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاندووە.