لە ٥ شاری باکووری کوردستان دەیان پارێزەر و موەکیل و پاسەوان دەستگیرکران

لە شارەکانى رحا، شرنەخ، ئامەد و وان دەیان پارێزەرە، موەکیل و پاسەوانی زیندان دەستگیرکران.

دەوڵەتى تورک لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنەکانى بۆ قڕکردنى سیاسی لە شارەکانى رحا، ئامەد، شرنەخ و وان هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان و دەیان پارێزەر، هاوسەرۆک شارەوانی، پاسەوان و سیاسەتمەداریان دەستگیرکرد.

لە چوارچێوەى لێکۆڵینەوەکانى داواکاری گشتیى کۆماری لە رحا ١٠ پارێزەر، سەرۆک شارەوانییەک، ١٢ پاسەوان و چەندین سیاسەتمەدار دەستگیرکران. هەر چەند هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان تاوەکو ئێستا رانەگەیاندراوە، بەڵام ئۆپراسیۆنەکە پارێزەران، پاسەوانانی زیندان، موەکیلەکان و ئەو کەسانەى کردووەتە ئامانج کە لە زیندانەکان ئازاد کرابوون.

ئاماژە بەوە دەکرێت، ١٢ پاسەوان دەستگیرکراون، کە لە زیندانی جرۆی تیی سیوەرەک پاسەوان بوون.

هەروەها لەو ئۆپراسیۆنەدا بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١٠٣ کەس دەرکراوە.

کەسە دەستگیرکراوەکان

ناوی بەشێک لە کەسە دەستگیرکراوەکان:

رحا

پارێزەر مەتین ئۆزبادەم (ئەندامی ئەنجوومەنى هەدەپە)، ئەمین باران، هیدایەت ئەنمەک، سەڤدا چەلیک ئۆزبینگۆل، جەمۆ تویسوزو، شێخموس ئینال، حوسێن ئیزۆل، بەرێوەبەری پێشووی هەدەپە سەدات چەلیک، ئەندامی ئەنجوومەنى شارەوانیى هەدەپەی سیوەرەک ئیبراهیم ئای یڵدز، خەباتکارانی رادیۆی کاراجادگا بە ناوەکانی ساڵح ئەربەکلەر، هیلال چای، مزگین چالای یاوز، کەمال ئاک لە ناو دەستگیرکراوەکاندان.

ئامەد

پارێزەر زەینەب ئیشک، ئۆزان ئاڤجی، دیدار چەشمە، مجەمەد ئاکدۆغان، زەینەب کیار.

شرنەخ

هاوسەرۆک شارەوانیى جزیر بێریڤان کوتلو، پارێزەر گیورگون قادرخان.

وان

هاکان کەلەس.

ژ.ت