لە ٦٩ گوندی سەربە ئامەد قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا
لە ٦٩ گوندی سەربە دو شارۆچکەی ئامەدی باکوری کوردستان بە مەبەستی ڕێخۆشکردن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای تورک، قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا.
لە ٦٩ گوندی سەربە دو شارۆچکەی ئامەدی باکوری کوردستان بە مەبەستی ڕێخۆشکردن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای تورک، قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا.
ئەمڕۆ حکومەتی ئاکەپە لە ٦٩ گوندی سەربە دوو شارۆچکەی لیجە و پاسووری ئامەد قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند.
حکومەتی تورکیا لە ڕاگەیەندراوەکەیدا هۆشداری داوە، کە لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە بۆ ماوەیەیکی نادیار هەموو جۆرە هاتووچۆیەک لەو ٦٩ گوندە قەدەغە دەبێت.