لە پاریس ڕێپێوانی درێژی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' دەستیپێکرد
لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لەدژی پیلانگێڕی نێودەولەتی ١٥ی شوبات بەرامبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانی درێژی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' دەستیپێکرد و ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لەدژی پیلانگێڕی نێودەولەتی ١٥ی شوبات بەرامبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانی درێژی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' دەستیپێکرد و ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی دەستەی کوردی دیموکراتیکی فەڕەنسا و تەڤگەری ژنانی کوردی فەڕەنسا لە Vîlleneûve Saînt Georgesی فەڕەنسا بە دروشمی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' دەستیپێکرد.
ڕێپیوانەکە کاتژمێر ١٢:٠٠ لە بەرامبەر شارەوانی Vîlleneûve Saînt دەستیپێکرد. لە گۆڕەپانەکە سەرۆکی شارەوانی Vîlleneûve Saînt Georges و ئەندامانی دەستەی دیوانی کەجەدەکە ئەوروپا قسەیان کرد.
سەرۆکی شارەوانی Vîlleneûve Saînt Georges ڕایگەیاند، پێویستە لە سەرەتادا فەڕەنسا تێکۆشان و فیداکاری ژنانی کورد و گەلی کورد لەدژی چەتەکانی داعش لەبیرنەکات. پێویستە پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت و ئۆجالان ئازادبکرێت.
موراد چەیلان ئەندامی دەستەی دیوانی کەجەدەکە ئەوروپا ٢١مین ساڵیادی پیلانگێری نێودەوڵەتی سەر ئۆجالانی شەرمەزار کرد و وتی، " بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ویستیان ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ دیل بگرن، بەڵام ئەوە بە قاڕەمانی و بەرخۆدانی فیدایی ڕێبەر ئاپۆ و هاورێکانی پوچەڵکرایەوە. تا ڕێبەرایەتی خۆمان بە فیزیکی ئازاد نەکەین، بەرخۆدان بەردەوام دەبێت.
ڕێپێوانەکە ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و دۆسیەی تایبەت لەبارەی پیلانگێڕێ نێودەوڵەتی بەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد پێشکەش دەکرێت.
ڕێپێوانەکە ڕۆژی یەکشەمە کاتژمێر ١٣:٠٠ بە میتینگێک لە گۆڕەپانی Repûblîqûey کۆتایی دێت.
ف.ق