لە پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێکی تر بریندار بوو

گروپێک لە کۆڵبەرانی کورد لەسەر سنوورەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان لەلایەن هێزەسەربازییەکانی ڕژیمی ئێرانەوە کرانە ئامانجی گولـلە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک برینداربوو.

 

بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی کۆڵبەرنیوزبڵاوی کردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی سنووریی تەمەرچیانی سەربە پیرانشاری پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەقە لە دەستەیەک کۆڵبەرکراوە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەسەختی برینداربووە.

سەید موسلیح ئەو کۆڵبەرەیە کە برینداربووە و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە هەر بەرەبەیانی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری پیرانشار.

جێگای ئاماژەیە، کە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا، ٢٩ کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کراوەنەتە ئامانجی هێزە سەربازییەکانی ڕژیمی ئێران و لە ئەنجامدا ٨کۆڵبەر کوژراون و ٢١کۆڵبەری دیکە برینداربوون.

ک-ش