لە پێناو پرسە نەتەوەییەکاندا ٣ بەرە بوون بە یەک

هەر سێ 'بەرەی دەنگی نیشتیمان، بەرەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان و بەرەی ژنانی باشور بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا'، کە ژمارەیان زیاتر لە ۳۰۰ کەسە، لە ژێر ناونیشانی 'دەستەی هەماهەنگی' بوون بە یەک بەرە.

بە ئامانجی کارکردن لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشور و ڕۆژئاوای کوردستان، هەر سێ بەرەی دەنگی نیشتمان، بەرەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان و بەرەی ژنانی باشور بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا'، کە لە شاری سلێمانی و سەرجەم شاروشارۆچکەکانی دەوروبەری کاردەکەن، بوون بە یەک و لە ژێر چەتری "دەستەی هەماهەنگی" کۆبوونەوە.

بەرەی دەستەی هەماهەنگی بە جیاواز لە سەرجەم ئەندامەکان، لەلایەن نۆ  کەسەوە سەرپەرشتی دەکرێت، کە پێکهاتوون لە هونەرمەندان، چالاکوانان، مامۆستایان، پارێزەران، ڕۆژنامەنووسان و پەرلەمانتاران و بەشێک لە کەسایەتییەکان و تەواویی هاوڵاتیان.

چوارچێوەی کارکردنی ئەم دەستەیە قۆناغ بەندی بۆ کراوە و هەنگاو بە هەنگاو بۆ پرسە نەتەوەییەکان بە شێوازی جیاواز دەچنە پێشەوە و لەم ماوەیەدا چەندین خۆپیشاندانیان ئەنجام داوە، هەروەها هەڵمەتی بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوەی بایکۆتکردنی کاڵای تورکیان لە شەقام و شوێنە گشتییەکان ڕاگەیاند، هاوکات بە بەیاننامە و شێوازی دیکە بەردەوامن لە چالاکییەکانیان.

هەروەها هەر ئەندامێکیان هەڵمەتێکی ڤیدیۆیی خۆی تۆمار کردووە و بە وتنەوەی 'وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و نیشتمانی بەڵێ بۆ بایکۆتی کاڵای تورکی' و بڵاویان کردووەتەوە.

قۆناغی دواتریشیان کە ڕۆژانی داهاتووە، کارکردنە بۆ کردنەوەی پێشانگایەک بۆ نمایشکردنی وێنەی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان کە بە چەکی قەدەغەکراو لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە.

ف.ق