لە چالاکی گەریلا لە چەلێ وجوودی ٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژران

هەپەگە رایگەیاند کە لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە چەلێ ٣ و لە چیای جوودی سەربازێکی سوپای تورکیا کوژران.

 

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، " لەچوارجیوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید پیرۆزوشەهید ئاگریدا هێزەکانمان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامداوە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لە گردی لێلیکان-ی باشووری کوردستان، چالاکی لە چەلێ-ی ناوچەی جوودی سەربە شڕناخ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. هەپەگە دەربارەی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە مێردین وهێرشە ئاسمانییەکانی بۆسەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا وردەکاری بڵاوکردەوە.

'لەسیدەکان چالاکی'

لە ڕێکەوتی ٢٠ی تەشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٠٨:٣٠ خولەکدا هێزەکانمان لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە گردی لێلیکان-ی سیدەکان-ی سەربە باشووری کوردستان چالاکییان ئەنجامدا. ژمارەی کوژراو بریندارانی دوژمن نەزانراوە.

' لەچەلی سەنگەرەکانی دوژمن تێکشکا، ٣ سەرباز کوژران'

لە هەمان ڕۆژدا لە کاتژمێر ٨ی بەیانی هێزەکانمان لەدژی سووپای تورکیا لە ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا سەنگەر وحەشارگەکانی دوژمن کرانە ئامانج و سەنگەرێک بەتەواوی تێکشکا. لەو چالاکییەدا ٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

' لەجوودی سەربازێک کوژرا'

لە رێکەوتی ١٦ی تەشرینی یەکەم سوپای تورکیا لە شەفێنێ، دەری جەبرائیل، دەری جەلمێرو کەری سوربەتنێ-ی چیای جوودی ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد. لە چوارچێوەی هەلمەتی شۆڕشگێڕی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستایە لە ڕێکەوتی ١٩ی تەشرینی یەکەم لەکاتژمێر ١٦:٣٠ جولەکدا مۆڵگەکانی دوژمن کرانە ئامانج. لەوچالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا. سوپای تورکیا بە بێ ئەنجام کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکەی خۆی هێنا.

' ئۆپەراسیۆن لە مێردین'

سوپای داگیرکەری تورکیا بە هاوکاری هیزەشاراوەکانی خۆی لە ڕێکەوتی ١٩ی تەشرینی یەکەم لە ناوچەی خەرابی باڤا و تالاتێ-ی نسێبین-ی مێردین ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دەستپێکرد. ئۆپەراسیۆن بەردەوامە.

'هێرشی ئاسمانی'

لە رێکەوتی ١٨ی تەشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٠٩:٤٠ خولەکدا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا گوندی ئارەس فارەس-ی ناوچەی ئاڤاشین-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومان کرد.

لە ١٩ی تەشرینی یەکەمدا لە کاتژمێر ٠٤:٤٥ خولەکدا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا ناوجەی عادەبەگ-ی ئاڤاشین-ی بۆردومان کرد. هەپەگە رایگەیاند کە لە ئەنجامی ئەوبۆردومانانەدا هیچ زیانیک بەرگەریلاکانمان نەکەوتووە."

https://anfsorani.com/%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86/%D9%87%DB%95%D9%BE%DB%95%DA%AF%DB%95-%D9%84%DB%95-%D9%84%DB%8C%D8%AC%DB%95-%D9%81%DB%95%D8%B1%D9%85%D8%A7%D9%86%D8%AF%DB%95%DB%8C%DB%95%DA%A9-%D9%88%D9%A3%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%85%DB%8C-%D9%85%DB%8C%D8%AA%DB%8C-%D8%AA%D9%88%D8%B1%DA%A9%DB%8C%D8%A7-%DA%A9%D9%88%DA%98%D8%B1%D8%A7%D9%86-6094

ک-ش