لە چالاکیی هێزەکانى گەریلا لە خواکورک بە لانیکەمەوە ١٠ سەربازی سوپای تورک کوژران

هێزەکانى گەریلا لە دژی سەربازانى سوپاى تورکی داگیرکەر لە شاخی شەهید دەروێش لە خواکورک چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا بەلانیکەمەوە ١٠ سەربازی سوپاى تورک کوژراون.

چالاکیی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستا لە دژی سوپاى تورک، کە هەوڵی داگیرکردنى خواکورک لە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا دەدات، بەردەوامە.

بەپێى زانیارییەکان، دوێنێ شەو هێزەکانى گەریلا لە دژی سەربازانى سوپاى تورکی داگیرکەر لە شاخی شەهید دەروێش چالاکییان ئەنجامدا. بە لانیکەمەوە لەو چالاکییەدا ١٠ سەربازی سوپاى تورک کوژراون.

دواى چالاکییەکە سوپاى تورکی داگیرکەر گوندی خەلیفان و دەورووبەریان بۆردومان کرد و بەو هۆیەوە دەیان سەر ئاژەڵی هاووڵاتییان کوژران.

ر.م