لە چالاکیی گەریلادا فەرماندەیەکى سوپای تورک لە بازید کوژرا

لە چالاکیی هێزەکانى گەریلا لە بازید، سەربازێکى سوپای تورک لەسەر گردی بەردەم بنکەی سەربازیی سەرێکانی دا کوژرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەوبارەی ئەو چالاکییەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە:

"هێزەکانمان لە چوارچێوەى هەڵمەتى سەرکەوتنى شۆڕشگێڕانەدا لە هەرێمی سەرحەد، لە رۆژی ١٨ی ئادار و لە کاتژمێر ١٢:٠٠ دا لە ناوچەى بازید لە پارێزگای ئاگری لە دژی سەربازانی سوپای تورک لەسەر گردی بەردەم بنکەى سەربازیی سەرێکانی چالاکییەکی نیشانەشکێنییان ئەنجامدا. ئەو چالاکییە، کە لە دژی فەرماندەى سەربازانى تورک لەو گردەدا ئەنجامدرا، فەرماندەکە کرایە ئامانج و کوژرا. ئەو یەکەیەمان کە چالاکییەکەیان ئەنجامدا سەرکەوتوانە گەڕانەوە بارەگاکانى خۆیان".

ژ.ت