لە چوارچەلا و چەلێ ٧ داگیرکەر سزا دران

لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکان لە چوارچەلا و چەلێ ٧ سەربازی تورک سزا دران کە یەکێکیان پلەدارە. چالاکیەکەی چەلێ لە لایەن هێزەکانی KBDH-وە ئەنجام دراوە.

ناوەندی رایگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە بارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشی داگیرکەران راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید رۆنیادا لە دژی سوپای دەوڵەتی تورک چالاکیان ئەنجامدا. لەم چوارچێوەیەدا؛

٢٠ی تەمموز کاتژمێر ٠٧:١٥ خولەک هێزەکانمان لە دژی داگیرکەران لە گردی گوندی بەزەنۆی سەر بە دەڤەری چوارچەلای هەرێمی زاگرۆس چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەم چالاکیەدا پلەدارێکی سوپا سزا درا.

چەلێ

یەکینەکانی بزوتنەوەی شۆڕشگێری یەکێتی ژنان- KBDH لە چوارچێوەی هەمان هەنگاودا لە دژی جموجوڵە داگیرکەریەکانی داگیرکەران لە حەفتانین ٢٠ی تەمموز کاتژمێر ١١:٢٠ خولەک لە دژی سوپای دەوڵەتی تورک لە گردی شەهید عەلیشێری سەر بە چەلێی جۆلەمێرگ چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا ٦ سەرباز سزا دران و سەربازێکیش بریندار بوو.

ئامەد

شەوی ٢٠ی تەمموز سوپای دەوڵەتی تورک لە دەڤەری گۆرسەی سەر بە ئامەد بە هەلیکوپتەر ناوچەکەیان بوردومان کرد و لە ئەنجامدا پوش و پاوانی ناوچەکە ئاگری گرتووە و تا ئێستاش ئاگرەکە بەردەوامە.

هەرەکول

١٩ی تەمموز کاتژمێر ١٤:٣٠ خولەک سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە دەڤەری شەهید جانخورتی سەر بە هەرێمی هەرەکولی سێرت دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازی کرد. سوپای دەوڵەتی تورک کە لە شەوی ١٩ی مانگەوە تا بەیانی رۆژی دواتر ناوچەکەی بوردومان کرد، دواتر بە هەلیکوپتەری سکۆرسکی هێزی سەربازی لەوێ جێگیر کرد.

هاوڕێمان شیار گارزان کە لە دژی دوژمن بە قارەمانانە شەڕی کرد، شەهید بوو. ئۆپڕاسیۆنەکەش ٢٠ی مانگ لە کاتژمێرەکانی شەودا، کۆتایی پێهات."

ز.ش