لە چیاکانی کوردستان نەورۆز پیرۆزکرا

گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە چیاکانی کوردستان ئاگری نەورۆزیان کردەوە.

نەورۆز کە نیشانەی دڵسۆزی گەلانی کوردستان بۆ ئازادیە، ئەمساڵ لە چوار پارچەی کوردستان بە ڕێوڕێبازی جیاواز پیرۆزکرا.

لە چیاکانی کوردستانیش گەریلاکانی ئازادی بە جۆش و خرۆشێکی گەورەوە نەورۆزیان پیرۆزکرد.

لەگەڵ هێرشی دەوڵەتی فاشیستی تورک، ئاگری نەورۆز کرایەوە و نەورۆز لە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و گەلان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆزکرا.

گەریلاکانی ئازادی لە دەوری ئاگر دەستیان بە هەڵپەڕکێ کرد.

ف.ق