لە چیای شەکیف تورکیا هاوڵاتیانی تۆپباران کرد، بریندار هەیە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە چیای شەکیفی سەر بەقەزای سیدەکان هاوڵاتیانی مەدەنی تۆپباران کرد و هاوڵاتیک بریندار بوو.

سەرچاوەیەکی هەرێمی لە دەڤەری برادۆست بە ئاژانسی هەوالێ فورات ANF  ڕاگەیاند، ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی بەرەبەیانی ئەمرۆ ڕویانکردبوویە ناوچە و کوێستانەکانی چیای شەکیف بۆ مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیا، بەڵام تۆپپخانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەو هاوڵاتیانەی تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا ژنێک بریندار بوو.

هەر بەپێ هەمان سەرچاوە ئەو ژنە هاوژینی هاوڵاتی دلێر موستەفا خەڵکی گوندی پێرکە، بەڵام تا ئیستا ناوی ژنکە نەزانراوە، لە ئیستادا هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە بەڕیگاوەن بۆ مەبەستی هێنانەوە بریندارەکە لە چیای شەکیف و ئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک.

ف.ق