لە چەلێ سەربازێکی تورک کوژرا

لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکانی یەژاستاردا لە چەڵێی سەربە جولەمێرگ دژی سوپای داگیرکەری تورک، سەربازێکی تورک کوژرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکییەکی گەریلاکانی یەژاستار لە چەلێی سەربە جولەمێرگ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە کاتژمیر ٠١:٠٠ی شەو، هێزەکانی یەژاستار لە گردی سەرزەر لە چەلێی جولەمێرگ، دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییەکی بە قەناسیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا.

لە کۆتاییش هاتووە: ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە، کاتژمێر٠٦:٠٠ی ئێوارە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک مەیدانی ساجا-یان لە زاپ بۆردوومان کرد، لەو بۆردوومانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە.

ز.ش