لە چەولک زیاتر لە ١٠٠ منداڵ ژەهراویبوون

وەیسی کایا هاوسەرۆکی هەدەپە لە چەولک ڕایگەیاند، وەزارەتا تەندروستی و یەکێتی پزیشکانی تورکیا پێویستە لە نزیکەوە سەردانی ئەو منداڵانە بکەن کە بە هۆی یاریکردن بە (جیوە) نەخۆش کەوتوون و پێویستە چارەسەر بکرێن.

لە شاروچکەی سانجاکی چەولک، خوێندکارانی سەرەتای و ناوەندی ٢٠ی ئەم مانگە بە هۆی ئازاری سەر، سک، ڕشانەوە، سووربوونی لەش، سووتانەوەی پێست و گێژبوون سەردانی نەخۆشخانەیان کرد. بە پێی زانیاریەکان (جیوە) لە نەخۆشخانەکە بڵاوبووەتەوە و منداڵەکانیش یاریان پێکردووە و بووە هۆی نەخۆشکەوتنیان. شاندێکیش بە سەرۆکایەتی وەیسی کایا سەرۆکی ڕیکخستنی هەدەپە، ئیمداد مۆرسومبول ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پارێزگای چەولک و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی سەردانی نەخۆشخانە و خێزانی منداڵەکانیان کرد.

خێزانی ئەو منداڵانەی کە بە هۆی جیوەوە نەخۆش کەوتوون ڕایانگەیاند، گوێ لەوان ناگیرێت، بەڵام لە ئێستادا دۆخی تەندروستی منداڵەکانیان، پەیوەندی بە ئەوانەوە هەیە.

وەیسی کایا هاوسەرۆکی هەدەپە لە چەولک دوای سەردانی خێزانەکان لەبەردەم نەخۆشخانە قسەیکرد و ڕایگەیاند، ئەوان گوێیان لە داواکاریەکانی خێزانی منداڵەکان گرتووە و ڕووداوی ژەهراویبوونیش زۆر مەترسیدارە و وتی، "ئەوانەی دۆخی تەندروستیان مەترسیدارە ڕەوانەی خارپێت کراون و بە گشتی ١٠٠ خوێندکار ژەهراویبوون. دوو ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەک منداڵی تریش بە ئەگەری ژەهراویبوون بۆ نەخۆشخانەکان براون.

کایا داوای لە وەزارەتی تەندروستی و یەکێتی پزیشکانی تورکیا کرد، لە نزیکەوە چاودێری دۆخی منداڵەکان بکەن و ڵێکۆلینەوە لە ڕووداوەکە بکەن و چارەسەریان بۆ بدۆزنەوە.

ف.ق