لەو ٥١ کەسەی کە ١٨ی ئایار\٢٨ی گوڵان لە گه‌ڕه‌كی دێرتۆ-ی ناوچەی خەلفەتیی شاری ڕوحا دەستگیرکرابوون، ٢٨ کەسیان برانە دادگه. لەو ٢٨ کەسەی برابوونه دادگه جەلال ئەرجان، جەلال یڵدرم، جندی زنجیرکران، محەمەد ئالاکوش، زەکی ئالاکوش، بەسراڤی ئاتمانجا، فه‌خره‌دین ئالاکوش، فاتمە ئالاکوش، مستەفا قارەمان، عومەر گول، وەکاس كلچ، گەزەلای ئالاکوش و محەمەد ساڵح یڵدز لە دوای ئەوەی کە له دادگه ئیفاده‌یان دا به تۆمه‌تی «ئه‌ندامه‌تیی ڕێكخستن» به‌مه‌به‌ستی زیندانی كردن ڕه‌وانه‌ی دادگه كران. ١٣ کەس كه ڕه‌وانه‌ی دادگه كران به تۆمه‌تی «ئه‌ندامه‌تیی ڕێكخستن» زیندانی كران.
عەبدوڵا پۆڵات، مەحموود پەهلیڤان، تاجەدین گوڵ، فەیزوڵا گوڵ، ئەمین زنجیرکران، خەلیل زنجیرکران، محەمەد یڵدرم، ئووغور یڵدرم، مسته‌فا یڵدرم، عه‌بدوڵا یڵدرم، محەمەد کۆرکماز، ئەحمەد کۆرکماز، م. سەید چفتچی و گوله‌ر ئالاکووش بە فارمانی دادوه‌ر ئازاد کران.
جەلال ئەرجان یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی دەستگیرکرا لە دادگه ئیفاده‌ی دا‌و و گوتی، به‌هۆی ئەشکەنجەدانی له لایه‌ن ئاسایشه‌وه گوێی نابیستێت. پارێزەرانی ئەرجان-یش ئەوەیان دەستنیشان کرد کە موەکیلەکەیان نازانێت بنووسێت و بخوێنێتەوە ، به‌هۆی لێدانیشه‌وه گوێیه‌كانی نابیستێ.
جەلال یڵدرم كه ١٢ ڕۆژ بوو دەستگیرکراوو، ئیفادەی خۆی لە ئاسایش پەسەند نەکرد و ڕه‌تی كرده‌وه. گوتی، لەژێر ئەشکەنجەدا ئیفاده‌ی لێ وه‌رگیراوه. ناوبراو داوای كرد ئازاد بكرێت.
جندی زنجیرکران کە ئەشکەنجە درابوو له كاتی ئیفاده‌ی خۆپاراستندا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه لە ئاسایش لەژێر ئەشکەنجەدا ئیفادەی لێ وەرگیراوە. دواتر پارێزه‌ره‌كه‌ی قسه‌ی كرد و گوتی، ئه‌و ئیفادانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه كه له‌ژێر فشاردا دراون. پارێزەرەکە داوای ئازادكردنی موه‌كیله‌كه‌ی كرد و گوتی، ئیفاده‌كان به گوێره‌ی قانوون وه‌رنه‌گیراون.
«منداڵەکانیان وه‌ك هه‌ڕه‌شه به‌كارهێناوه»
دواتر لە كاتی ئیفاده‌ی خۆپاراستنی فەخرەدین ئالاکووشدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا، ئەو ئیفاده‌یه‌ی له ئاسایش وه‌رگیراوه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه. پارێزەری ئالاکووش گوتی، لە کاتی وەرگرتنی ئیفادەی موەکیلەکەم وەک پارێزەر ئامادە نه‌بووم. ڕایگه‌یاند، موەکیلەکەی باسی ئه‌و ڕووداوانه‌ی نه‌كردووه كه به‌سه‌ری هاتوون و له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ئیفاده‌ی لێ وه‌رگیراوه.
پارێزه‌ره‌كه ئاشكرای كرد، ئه‌شكه‌نجه‌ی هاویژینی موه‌كیله‌كه‌ی دراوه و له په‌ڕاوی ئیفاده‌دا باسی ئه‌و شتانه نه‌كراوه كه به‌سه‌ریهاتووه. گوتیشی، ٣ منداڵی موه‌كیله‌كه‌ی کە تەمەنیان ١٤، ١٥ و ١٦ ساڵدایه، دەستگیرکراون و وه‌ك هه‌ڕه‌شه به‌كارهێنراون. پارێزه‌ره‌كه تاوانبارکردنی موەکیلەکەی ڕه‌تكرده‌وه و داوای ئازادکردنی کرد.
فاتمە ئالاکووش کە لە دادگه ئیفاده‌ی خۆپاراستنی دا ڕایگه‌یاند، لەو ئیفاده‌یه تێنه‌گه‌یشتووه كه ئاسایش لێی وەرگیراوە. زۆر شت هه‌بووه كه ویستوویه‌تی باسی بكات به‌ڵام به‌هۆی هه‌لومه‌رجی شوێنه‌كه شه‌رمی كردووه باسی بكات. گوتیشی، ئەوە دادپه‌روه‌ری نییه. ئەو تۆمه‌تانه قبووڵ ناكه‌م كه ده‌خرێنه‌پاڵم. ئه‌و ئیفاده‌یه‌ش ڕه‌تده‌كه‌مه‌وه كه له‌ژێر زه‌ختدا لێم وه‌رگیراوه.
دواتر گازالەی ئالاکووش پارێزگاری لە خۆی کرد و گوتی، له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا به‌زۆر ئیفادەی لێ وه‌رگیراوه. گوتیشی، لە ئاسایش ئەشکەنجەیان دام. بە شەق و زلە هێرشیان کردە سەرم و کارەبایان لە لەشم دا. زۆر شتی دیكه‌شیان کرد به‌ڵام لەبه‌ر هه‌لومه‌رجه‌كه ناتوانم باسی بکەم.
هاوكات زەکی ئالاکووش گوتی، له کاتی دەستگیرکردنیدا ئەشکەنجە دراوه و ئه‌و ئیفادەیه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه له ئاسایش لێی وه‌رگیراوه. ئالاكووش گوتی، به «ئه‌رێ» و «نه‌خێر» وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئاسایشی داوه‌ته‌وه. باسی ئه‌وه‌شی كرد به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌وه زه‌بر به‌ر سه‌ری كه‌وتووه.
s.m