لە ڕوحا ٣٠ کەس دەستگیرکران

لە شاری ڕوحای باکووری کوردستان بە بیانووی ئەندامێتی لە کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە – KCD) ٢٦ کەس دەستگیرکران و بڕیاڕی گرتنیش بۆ ٤ کەس دەرکرا.

پۆلیسی ئاکەپە، ٩ی تشرینی یەکەم هاوکات لەگەڵ هێرشی داگیرکەری بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردبوو و بە بیانووی "ئەندامێتی ڕێکخستن" ٥٤ کەستیان دەستگیر کرد. هەر ٥٤ کەسەکە دوێنێ دادگاییکران. بە بیانووی "ئەندامێتی کەجەدە" وتەی ٢٨ کەس و بە بیانووی بەشداریان لە چالاکی و خەباتی گەنجان وتەی ٢٦ کەس وەرگیرا. ٢٢ گەنج ئازادکران و ئەوانەش کە بە بیانووی ئەندامێتی کەجەدە دەستگیرکران بە مەبەستی گرتن بۆ دادگا نێردرانەوە.

درەنگانی شەو دادگا بڕیارەکەی ئاشکرا کرد و لەیلا موعمین هاوسەرۆکی لقی ئەیتم سەنی ڕوحا، مەحمود کورکمازئەر نەخۆشی شێرپەنجە و دایکی محەمەد یاوزئەر ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە کە لە ژێرزەمینی جزیر شەهید کرا و بە گشتی ٢٦ کەس بە بیانووی ئەندامێتی کەجەدە و ٤ گەنجیش دەستگیرکران.

ف.ق