لە ڕۆما پارێزەران سیستمی دادوەری تورکیان شەرمەزار کرد
لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا لەدژی هەنگاوە فاشیەکانی ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە پارێزەران و دەزگا کوردیەکان لە بەردەم پەرلەمان چالاکی شەرمەزارکردنیان ئەنجامدا.
لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا لەدژی هەنگاوە فاشیەکانی ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە پارێزەران و دەزگا کوردیەکان لە بەردەم پەرلەمان چالاکی شەرمەزارکردنیان ئەنجامدا.
لەبەردەم پەرلەمانی ئیتاڵیا، کوردستانیان و ئیتاڵیەکان هەنگاوە فاشییەکانی ئاکەپە و مەهەپەیان شەرمەزار کرد.
یەکێتی پارێزەرانی دیموکرات و ناوەندی کەلتوری ئارارت چالاکیەکەیان ڕێکخستن و سەرۆکی سەندیکاکانی پارێزەران و زۆر پاریز و پەرلەمانتار بەشداریان کرد.
لە چالاکیەکەدا یادی پاڕیزەر ئەبرۆ تیمتیک کرایەوە کە بەهۆی داواکاری دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە ٢٣٨ ڕۆژ دەستی بە مانگرتن کرد و گیانی سپارد کرایەوە و وێنەکانی تیمتیک بەرزکرانەوە.
نوێنەری UIKI بەشداری لە چالاکیەکەدا کرد و قسەی کرد و داوای لە پارێزەر و پەرلەمانی ئیتاڵیا کرد کە لەسەر سیستمی دادوەری تورکیا قسە بکەن.
ف.ق