لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٦ هاووڵاتی کورد دەسبەسەرکران

رۆژی هەینی ١٩ی تەشرینی یەکەم /٢٧ی ڕەزبەرهێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێران لە گوندی نێ-ی سەربەشاری مەریوان-ی ڕۆژهەاتی کوردستان ٤هاووڵاتییان دەسبەسەرکرد.

 

بە پێی هەواڵی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان رۆژی هەینی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێران لە گوندی نێ-ی سەربەشاری مەریوان، هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی محەمەد پەروازە دەسبەسەر کرد .

هەروەها کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاندووە کە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردووە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ٣ هاوولاتی دیکەیان بە ناوەکانی حەمید پەروازە ٢٨ساڵ تەمەن، بڕیارکاوە ٢٥ ساڵ تەمەن و موحسین فەرەهمەندی ٢٦ ساڵ تەمەنیان دەسبەسەرکردووە و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

دوابەدوای لە سێدارەدانی ٣ی چالاکی سیاسی کورد رامین حسێن پەناهی، زانیار و لوقمان مورادی شەپۆلێکی بەرینی گرتن و دەسبەسەرکردنی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شارەکانی رۆژهەلاتی کوردستان دەستیپێکردووە.

ک-ش