لە ڕۆژووی مردنی ١٤ی تەمموزەوە بۆ یەکەم فیشەک – ١ -

بەرخۆدانی پەکەکە لە ١٤ی تەمموزی ١٩٨٢ / ٢٣ی پووشپەڕ بە ڕۆژووی مردنی گەورە دەستیپێکرد و گۆڕا بۆ هەنگاوی گەریلایی ١٥ی ئابی ١٩٨٤ / ٢٤ی گەلاوێژ. لە ٣٥هەمین ساڵیادیدا لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕاوە بۆ بەرخۆدانێکی جەماوەری.

دەستەیەک خوێندکاری زانکۆ بە ناوی "ئاپۆیی" لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨/ ٦ی سەرماوەز لە گوندی 'فیس'ی ناوچەی لیجەی ئامەد کۆنگرەیەکیان بەست و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە – PKK)یان ڕاگەیاند. دوای ڕاگەیاندنی پەکەکە دەوڵەتی تورکی فاشیست و داگیرکەر بە تایبەتی دەستی بە هێرشکردن کرد بۆسەر هەرێمەکانی مەڕەش، دێرسیم، خارپێت، چەولیک، دیلۆک، ئامەد، ئێلح، مێردین و ڕحا، کە کادیرەکانی پەکەکە لەو هەرێمانەدا چالاک بوون، بەو شێوەیە کۆمەڵکوژییەکی نوێ چووە سەر مێژووی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک.

لە ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠/ ٢١ی خەرماناندا، کەنعان ئەڤرەن سەرۆکی ئەو کاتەی فەرماندەیی گشتی سوپای تورک لە تەلەفزیۆنەوە دەرکەوت و بڵاوکراوەیەکی خوێندەوە و ڕایگەیاند، سوپا دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرتووە.

 لەگەڵ کودەتای ١٢ی ئەیلول لە تورکیا و و کوردستان هێرشی گەورە لە دژی بزووتنەوە شۆڕشگێڕییەکان دەستپێکردبوو، هەزاران کەس دەستگیرکران و لێپرسینەوە لە سەدان هەزار کەس کرا. بەتایبەتی لە دژی ڕژێمی نکۆڵیکەر و داگیرکەر لە تورکیا، تێکۆشانی ئازادیی کورد بە بزووتنەوەی دیموکراتیک و نەتەوەییەکەی کۆتایی بە بێدەنگیی دەیان ساڵە لە کوردستان هێنا و ڕێگای لە بەردەم هۆشیاربوونەوەیەکی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی کردەوە. لە سەرووی هەمووشیانەوە گەنجانی کورد و گەلی کورد لە دەوری تێکۆشانی بزووتنەوەی پەکەکە خۆیان بەڕێکخستن کرد و بەهێزەوە بەشدار دەبوون.

لەگەڵ تێکۆشانی پەکەکە دەرکەوت، کە گەلی کورد ئەو ڕژێمە قبوڵ ناکات. ڕژێمی ١٢ی ئەیلولیش سەرسەختانە هێرشی دەکردە سەر ئۆپۆزسیۆنە کۆمەڵایەتییەکان. لە ئەنجامدا بزووتنەوەکانی ڕەنجدەران و گەنجان لە تورکیا لە ماوەیەکی کورتدا چەوسێنرانەوە و سەرکوتکران. لە کوردستانیش بە تایبەتی شار، شارۆچکە و ئەو گوندانەی تێکۆشانی پەکەکەی تێدا بەهێز بوو، گۆڕیبووی بۆ زیندان.

بە دژواری ئەشکەنجە دەکرا و ئەو ئەشکەنجە و سەرکەوتە بە شێوەیەکی توند لەسەر پەکەکە بەڕێوەدەچوو، کە پەکەکە بوو بوو بە هیوای ئازادیی گەلی کورد. ئەو ناوچانەی تێکۆشانی ئازادی کورد تیایدا بەهێز بوو؛ ڕحا و ناوچەکانی، مێردین، ئێلح و ئامەد بوونە ئامانجی گرنگی ئەو هێرشانە، لەو کەسانەی کە سڵاوێکیان لە بزووتنەوەی پەکەکە کردبوو تا ئەوانەی بە شێوەیەکی چالاک تێدەکۆشان هەموویان دەستگیرکران. لەسەر پشتیوانییکردنیان لە پەکەکە سزا و ئەشکەنجە دەدران.

لە کوردستاندا و لەناو خەڵکدا قسەوباسی 'دەوڵەت هەموو شتێکی لەدەست دێ، کەس ناتوانێت لەبەردەم دەوڵەت بوەستێتەوە' دەهاتە گۆڕێ. هەمان قسەوباس لە زیندانیش هەبوو، لە زیندانی ئامەد بە ئەشکەنجەی قورس و گوشاری دەروونی، سیاسەتێکی بەو شێوەیان لەدژی زیندانییەکان بەڕێوەدەبرد؛ "هیچتان لەدەست نایەت، چارەنووستان خۆبەدەستەوەدانە، ئەوەی پێشتر کراوە هەڵە بووە، بەو شێوەیە ئەنجامێکی لەو شێوەیە بەدەست دێت. کۆتایهێنان بە بزووتنەوەیەکى لەمشێوەیە بەمجۆرە دەبێت".

بەو سیاسەتە پەشیمان بوونەوە، نکۆڵی لەخۆ کردن و خۆبەدەستەوەدان بەسەر زۆرێک لە زیندانییەکاندا سەپێنرا، بەو شێوەیە دەیانویست هەم لە زیندان و هەم لەناو کۆمەڵگادا ڕێگە نەدەن ناڕەزایی لە دژی کودەتای ١٢ی ئەیلول روو بدات و تورکیا و کوردستان بە سیاسەتی رژێمی 'ئۆلیگارشیک – نکۆڵیکردن' بکەنە باخچەیەکی گوڵی بێ دڕک. ژەنەڕاڵەکانی ١٢ی ئەیلولیش لە دۆخێکی لەو شێوەیەدا وەکو فەرماندارە رۆمییەکان تەنها بە دواى سەرکەوتنەوە بوون و بەو شێوەیە هەڵسوکەوتیان دەکرد. باسی سەرکەوتنی خۆیان بۆ میدیاکان دەکرد.

مانگرتنی ساڵی ١٩٨١

ساڵی ١٩٨١ لە زیندانی ژمارە ٥ی ئامەد زیندانیانی دۆزی پەکەکە لە دژی گوشار و ئەشکەنجەکان لە سەریان بەرخۆدانیان کرد و دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن. ئەو مانگرتنەدا بۆ ئەوە بوو زیندانییەکان بتوانن مافەکانی پاراستنی خۆیان بەکاربهێنن لەدژی ئەو ئەشکەنجەیەی کە سەریان بوو. یەکێک لە زیندانییەکانی بەناوی عەلی ئەرەک تووشی هەڵێنانەوەی خوێن بوو و گیانی لەدەستدا، بەڵام چونکە ئەو مانگرتنە لە ڕووی ڕێکخستنییەوە بەهێز نەبوو، کۆتایی پێهات.

دوای ئەو مانگرتنەش سەربازان و پاسەوانانی کودەتای سەربازی گوشار و هێرشەکانیان گەیاندە لوتکە.

نەورۆزی مەزڵوم دۆغان

 

مەزڵوم دۆغان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دوای ئەوەی گوشار و سیاسەتی توند و ئەشکەنجەی لە دژی شکۆی مرۆڤایەتی بینی، لەسەر دیوارەکانی زیندانی ئامەد نووسی "خۆبەدەستەوەدان ناپاکییە، بەرخۆدان سەرکەوتنە"، دوای ئەوە نەورۆزی ساڵی ١٩٨٢بە سێ دەنکە شقارتە نەورۆزی پیرۆز کرد و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەو شێوەیە یەکێک لە کادیرە پێشەنگەکانی بزووتنەوەکە سەلماندی ئیرادەی تێکۆشانی ئازادیی کورد تێکناشکێنرێت و بەدەستەوە نادرێت.

'چوار کەس' ڕێبازی مەزڵوم دوغانیان گرت

دوای چالاکییەکەی مەزڵوم دۆغان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، بە خواستی گەورەکردنی بەرخۆدانی زیندانی ئامەد، فەرهاد کورتای، نەجمی ئۆنەر، مەحمود زەنگین و ئەشرەف ئانیک، لە شەوی ١٧ لەسەر ١٨ی ئایاری ١٩٨٢/ ٢٧ لەسەر ٢٨ی بانەمەڕ، خۆیان کردە خەرمانێک لە ئاگر و ڕێگایان لەبەردەم "ڕۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمموز" کردەوە.

'ڕۆژووی مردنی گەورە' دەستیپێکرد

محەمەد خەیری دورمووش ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە، لە ١٤ی تەمموزی ١٩٨٢دا لە ڕۆژی دادگاییکردنی دەستەی ڕحای پەکەکەدا، ئاڵای بەرخۆدانی زیندانی ئامەدی مەزلوم دۆغان و چوار هەڤاڵەکەی وەرگرت و بە "ڕۆژووی مردنی گەورە" بەرزیان کردەوە.

محەمەد خەیری دورمووش لە دادگا وتی: "من ئەمڕۆ لێرە و لەم هۆڵە لەبارەی داهاتوومانەوە لێدوانێکی گرنگ دەدەم. پێش هەموو شتێک دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم کە: پەکەکە بزووتنەوەیەکە کە بەرپرسیاری کوردستانە. ئێمە؛ ئەندامانی ئەم بزووتنەوەیە، لە هەموو کێشەکانی پەکەکە و کوردستان بە پلەى یەکەم بەرپرسیارین. ئێوە لەسەر ئەم بەرپرسیارییەتە بە لە سێدارەدان سزامان بەسەردا دەسەپێنن".

لە دۆخێکی لەو شیوەیەدا سەرەڕای ئەوەی ئێوە ئاسایی لێی دەڕوانن، هەروەها بەربەستی جدی لە بەردەم ئێمە هەیە بۆ بەجێهێنانی ئەرکەکانمان دەبنە بەربەست. ئێمە ناتوانین بەرگری لە خۆمان و بزووتنەوەکەمان بکەین، نیوەی ئەو مافەی دەدیدەن بە دانپێدانەران، نایدەن بە ئێمە. هەروەها دڕندانە ئەشکەنجەی ئێمە و هەڤاڵانمان دەدرێت، دڕندەییەکی گەورە لە زیندانەکاندا هەیە. دەیان هەڤاڵم کوژران، سەدانیان کەم ئەندام بوون و سەدانى تر بێسەرشوێنکراون، هێشتاش دیار نییە چەندیان لێی بکوژرێت. لەوانە من بەرپرسیارم. ئێوە ئەوە باش دەبینن و خۆشتان شاهیدن. نامەوێت ڕەفتاری ئێوە لە هۆڵی دادگا دژی ئەشکەنجە هەڵسەنگینم. خۆی ئێوە هاوکاری ئەشکەنجەدەرەکانن. هەموو شتێک ئاشکرایە و ناتوانن نکۆڵیی لێبکەن. خۆفیداکردنی مەزڵوم دوغان، خۆسووتاندنی ئەو چوارکەسە ئەوەی سەلماند؛ "ئیدی بەسە"،  بەڵی منیش دەڵێم: "ئیدی بەسە"، لەمڕۆ بەدواوە دەست بە ڕۆژووی مردن دەکەم".

کەمال وعەلی...

لەناو ئەو زیندانیانەی لە هۆڵی دادگاکە گوێیان لە قسەکانی خەیری دەگرت، کەمال پیر و عەلی چیچەک و دوای ئەوەش سێ زیندانیی دیکە بەشداری چالاکیی ڕۆژووی مردن بوون. دادوەر کاتێک جموجوڵی ناو زیندانییەکان دەبینێت، بەهۆی کەسایەتییە تایبەتەکەی کەمال پیر، لێی دەپرسێت: "کەمال تۆش دەستپێدەکەی؟".

کەمال پیر دەڵێت: "بەڵێ بێگومان منیش. پێش ئێستا دەیان جار وتبووم، ئەگەر یەکێک جارێکر دیکە ئاڵا بەرز بکاتەوە، من دووەم کەسم". ئێستاش لەم شوێنە و لەم هۆڵە و لە بەردەم شاهیدەکانی ئێوە، منیش بەشداری ڕۆژووی مردن دەبم. دەمەوێت ئەوەش بڵێم؛ درەنگکەوتین، دەبوایە زوو دەستمان پێیبکردایە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، لە ڕۆژێکی وەها مێژووییدا دەستپێکردنی ئەم چالاکییە بە واتایە".

عەلی چیچەکیش دەست بە قسەکردن دەکات و دەڵێت: "منیش وەک ملیتانێکی پەکەکەوە ناترسم، خۆم دوور ناگرم و دەڵێم. بە ناوی گەنجێکی کورد، شۆڕشگێرێک و ملیتانێکی پەکەکەوە بەڵێن دەدەم تا دوا هەناسەم شایستەی گەلی کوردستان و حزبەکەی خۆم بم، بەم بەڵێنەوە بەشداری ڕۆژووی مردنی هەڤاڵ خەیری دەبم".

عاکفیش بەشدار بوو

عاکف یڵماز، ئەوەی لە کاتی دادگەدا لە هۆڵەکەدا نەبوو، لەگەڵ هەڤاڵێکی دیکەی لە زیندان بەشداری کاروانی ڕۆژووی مردن بوو. ئەسەد ئۆکتای یڵدران کە لە زیندانی ئامەد نوێنەرایەتی دەستەی سەربازی کەنعان ئەڤرەنی دەکرد، دوو ڕۆژ دوای ١٤ی تەمموز، عاکف یڵمازیشی بردە ژوری ٣٦ کە خەیری، کەمال، عەلی و چالاکوانانی دیکەشی تیادا بوون.

عەلی عوسمانی ئەشکەنجەدەر و یاریدەدەری یڵدران وتی: "بیبەن، ئەویش ببەنە ژوری ٣٦، ئەوێ دەبێتە گۆڕستانی ئاپۆییەکان". یڵمازیش وەڵامی دایەوە و، وتی: "ئیدی سەردەمی ئێوە کۆتایی هات. ئێستا نۆرەی ئێمەیە. دەسەڵاتی ئێوە کۆتایی هات، بۆیە دەبینین کە ئێرە بۆ کێ دەبێتە گۆڕستان".

کەمال پیر لە ٥٧هەمین ڕۆژی ماراسۆنی ژیانی نوێدا ماڵئاوایی کرد. لە ڕۆژی ٦٤هەمدا خەیری دورمووش وەک کەمال پیر ماڵئاوایی کرد. لە ڕۆژی ٦٤هەمدا عاکف یڵماز و لە ڕۆژی ٦٥هەمیشدا عەلی چیچەک گەیشتە کاروانی نەمران.

 

بەرخۆدانی زیندانەکان کە بە عەلی ئەرەک دەستیپێکرد، بە مەزڵوم دوغان و چوار کەسی دیکە بەردەوام بوو و بە چالاکیی 'ڕۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمموز' گەیشتە لوتکە، بووە بەردی بناغەی خوڵقاندنی ڕۆحی بەرخۆدانی پەکەکە. لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤/ ٢٤ی گەلاوێژ، لە دهێ و شەمزینان بووە فیشەکی تۆڵەکردنەوە و بووە ڕاستیی سەرکەوتنی تێکۆشانی ئازادیی کورد کە ٤١ ساڵە بەردەوامە.

ر.م