لە ڕۆژووی مردنی ١٤ی تەمموزەوە بۆ یەکەم فیشەک – ٢ -

بەرخۆدانی گەورەی ڕۆژووی مردنی ١٤ی تەمموز، وای کرد کە ئەو کۆمەڵگەیەی کە بەنیازبوون لەناوی ببەن سەرلەنوێ ژیایەوە و بەرخۆدانێکی گەورەی تۆمارکرد.

٣٥ ساڵ دوای ڕۆژووی مردنی ١٤ی تەمموزی ١٩٨٢/٢٣ی پووشپەڕ، لە زیندانی ئامەد، لەدژی فاشیزم دیسان دەنگی بەرخۆدان گەشایەوە. ئەمجارەش، هاواری بەرزی ژنێک هاتە گوێ کە لەسەر ڕێبازی یەکێک لە کادیرە پێشەنگەکانی پەکەکە سارا (ساکینە جانسز) دەڕۆیشت، هاوارەکەی لە دادگەکانی ڕووسار کە جەلادەکان خەڵکیان لێ دادگەیی دەکرد، دەنگی دایەوە. بە بەرخۆدانی چالاکی مانگرتن کە بە هەڵوێستی فەرمانداری بەرخۆدانی ١٤ی تەممووز محەمەد خەیری دورموش بەرگری لەخۆی کرد، بە کەسایەتی لەیلا گیوڤەن دەستیپێکرد، تێکۆشانی ئازادی ئەو گەلەی کە بەرەو سەرفرازی دەچێت، وێڕای ئەوەی کە ٣٥ ساڵیشی بەسەردا تێپەریوە، وەکو سەرەتای کۆتاییهاتنی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە کە بەردەوامیی ڕژێمی کۆدەتای سەربازیی ١٢ی ئەیلولە، بوەتە هەنگاوی سەرفرازیی تێکۆشانی ئازادی کورد.

چالاکی مانگرتنی بێسنوور بە پێشەنگایەتی پەرلەمانتاری هەدەپە و هاوسەرۆکی کەجەدە لەیلا گیوڤەن ٢٠٠ ڕۆژ بەردەوام بوو، وەکو 'ڕۆژووی مردنی گەورە'ی ١٤ی تەمووز، سەرفرازکردنی هەڵمەتی بەرخۆدانی "گۆشەگیری لادەبەین، فاشیزم تێکدەشکێنین، کوردستان ئازاد دەکەین". وەکچۆن بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی ١٤ی تەممووز، لە کەسایەتی ڕژێمی سەربازیی فاشیستدا، عەقڵیتی قڕکەر- فاشیست و سیاسەتەکەی لەڕووی ئایدیۆلۆژییەوە لەناوبرد، پەکەکەی گەیاندە بەرخۆدانی گەریلای ١٥ی ئاب، ئەو چالاکی مانگرتنەش کە ٢٠٠ ڕۆژ بەردەوام بوو، فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەش لەڕووی سیاسی، ئایدیۆلۆژییەوە لەناودەبات و دەیگەنێتە دۆخێک کە کێشەی کورد چارەسەر بکرێت، دەیگەیەنێتە قۆناغێکی سیاسی کە کوردستان ئازاد دەبێت، تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیموکرات دەبێت.

بە چالاکی مانگرتنی بێسنوور کە بە پێشەنگایەتی گیوڤەن ٢٠٠ ڕۆژ بەردەوام بوو، لە هەموو کوردستان و جیهان تەشنەی کرد، ڕێگەی بۆ ئەوە کردەوە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دوای ٨ ساڵ پارێزەری خۆی بینی و ڕێگەی لەبەردەم لابردنی گۆشەگیریی کردەوە.

١٤ی تەممووز، هەوێنی بەرخۆدانی گەلی کورد

٣٥ ساڵ تێپەری بەسەر بەرخۆدانی ڕۆژووی مردن کە کادیرانی پێشەنگی پەکەکە خەیری دورموش، کەمال پیر، عەلی چیچەک و عاکف یڵماز لەدژی کردەوە نامرۆڤایەتییەکانی زیندانی ئامەد دەستیانپێکرد. لە گرتووخانەی ئامەد لە کەسایەتی کادیرە پێشەنگەکاندا بەوئەشکەنجەی کە کادیرە پێشەنگەکانی پەکەکە ڕووبەڕووی دەبوونەوە، هەوڵ دەدرا کۆمەڵگە بەتەواوی لەناوببرێت. لە گرتووخانەی ژمارە ٥ی ئامەد، سەرەتا کادیرە پێشەنگەکانی پەکەکە، زۆربەی زیندانییەکان ئەشکەنجە دەدران، لەدژی ئەو ئەشکەنجە دڕندانەییە، کادیرانی پێشەنگی پەکەکە دەستیان بە بەرخۆدان کرد.

٢١ی ئاداری ١٩٨٢/ ١ی نەورۆز یەکێک لە کادیرە پێشەنگەکانی پەکەکە مەزلوم دۆغان، لەدژی کردەوە نامرۆڤانەیی و دڕندانەی ئەشکەنجە، بە سێ چیلکە شقارتە نەورۆزی بەرخۆدانی پیرۆز کرد.  دوای چالاکی مەزلوم دۆغان، ١٨ی ئایاری ١٩٨٢/ ٢٨ی بانەمەڕ، فەرهاد کورتای، ئەشرەف ئاتیک، مەحمود زەنگین و نەجمی ئۆنەر لەو ژوورەی کە لێی دەمانەوە، ئەو ئالای بەرخۆدانەی کە لە مەزڵوم دۆغان وەریانگرتبوو بەرزیان کردەوە و جەستەی خۆیان گڕ تێبەردا.

لەگەل ئەو هەموو چالاکییانەشدا، بە هۆی ئەوەی کە بەڕێوەبەرایەتی سەربازیی گرتووخانە ئەشکەنجەی زیاتر کرد، بەربەستی لە بەردەم بەرگری لەخۆکردن لە دادگە دروست کرد، یەکێک لە کادیرە پێشەنگەکان و دامەزرێنەری پەکەکە، محەمەد خیری دوورموش لە هۆڵی دانیشتنی دادگە چالاکی "رۆژووی مردن"ی ڕاگەیاند، چەندین زیندانیی دیکە پاڵپشتیان ڕاگەیاند، لەگەڵ دورمووش، کەمال پیر، عەلی چیچەک و عاکف یڵماز گیانیان لەدەست دا.

زیندانی ئامەد ناوەندی ئەشکەنجە بوو

ژەنەڕاڵەکانی کودەتای ١٢ی ئەیلول هەرچەند هێزیان هەبوولە گرتووخانەی ئامەد لەدژی زیندانییەکان بەکاریان هێنا. کادیرانی پێشەنگی ئەو گەلەی دەوڵەت دەیوت 'ونمان کردن، لەناومان بردن'، لەو زیندانەدا بوون. دەوڵەت بە لەناوبردنی پێشەنگەکانی گەل، دەیەویست پێش بە ژیانەوەی گەل بگرێت.

پەیوەندی زیندانی ئامەد لەگەڵ جیهاندا پچڕێنرابوو. مۆدێلەکانی ئەشکەنجە لە ڤێتنام، چین، نیکاراگوا وەرگیرابوون، لەوێ جێبەجێ دەکران. دەیانەویست کەسەکان لە زیندان بگەیننە دۆخی بێ کەسایەتیکردن، بێ شکۆکردن، نیشانی بدەن کە خیانەت لە گەلەکەتان دەکەن. شێوازی ئەشکەنجەی دژە مرۆیی لەدژی زیندانییە سیاسییەکان بەکاردەهێنرا.

هەڵمەتی ١٥ی ئاب دەرەنجامی بەرخۆدانی ١٤ی تەممووزبوو

ئەوەی لە زیندانی ئامەد ڕوویدەدا، کاری چەند سەربازێک نەبوو، سیایەتی دەوڵەت بوو. دەیانەویست لە کەسایەتی کادیرانی پێشەنگی پەکەکە لەو زیندانە گەلی کورد لەناو ببەن. لەدژی دڕندایەتیش تێکۆشانی بیرباوەڕ بەڕێوەدەچوو. ئەو تێکۆشانەی بیروباوەڕ بۆ زیندانییەکان، شەڕی شکۆ، ناسنامە، شەرەف و نامووس بوو. لە زیندان شەڕی هەبوون دەکرا. لە مێژوودا هەندێکجار ئەو شتانەی دەوڵەت لەدژی کورد دەیکرد، ڕووخێندراوە. ئیرادەی کورد و هەبوونیان ژیایەوە. لە زیندان لە ڕۆژووی مردن دوو داواکاریی هەبوون؛ یەکێکیان بەرگری سیاسی و ئەوەی دیکە، وەستانی خیانەت، وەستاندنی دڕندایەتی.

ئەو دوو داواکارییەش دوو داواکاریی بەتەواوی سیاسی و ناسنامەیی بوون و لە دادگە بەرگری سیاسی کرا. لەو بەرگرییانەدا، لە مێژووەوە تا ئەو ڕۆژە ئەو دڕندایەتییەی کە دەوڵەتی تورکی دژی کورد دەیکرد، باس کرا، بە دۆکیۆمێنت کرا. کاتێک چالاکی تەواو بوو، ئەسەد ئۆکتای و تیمەکەی، زیندانی ئامەدیان بەجێهێشت. لە زیندانی ژمارە ٥ی ئامەد، دوای قسەکردنی یەکێک لە کادیرە پێشەنگەکانی پەکەکە، محەمەد خەیری دوورمووش، لە وتە مێژووییەکەیدا لە ڕۆژی ١٥ی تەممموزدا لە دادگە وتی: "ئەوانەی دەڵێن بۆ ئەم گەلە تێدەکۆشن، دەبێت پێشبینی تێکۆشانی چەکداری بکەن، بەبێ ئەوەی بەرخۆدانییەکی چەکداری بکرێت، داگیرکەریی هیچکات تێکناشکێنرێت"، لە کەمپەکانی لوبنان – فەلەستین، لەلایەن ملیتانەکانی پەکەکە ئامادەکاریی خەباتی چەکدارییان دەکرد، گۆڕییان بۆ یەکەمین فیشەک. کاتی هاتبوو.

١٥ی ئابی ١٩٨٤/ ٢٤ی گەلاوێژ لە باکوری کوردستان، دهێ و شەمزینان بە دەنگێکی جیاواز ژیانەوە. بەڵی، ئەو دەنگانەی هاتبوون، نەک تەنیا فیشەکی سەربازی پلەدار نەبوون. ئەو دەنگە لە کەسایەتی فەرماندەی ئەفسانەیی عەگید 'مەعسوم کورکماز'دا، فیشەکی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز دەتەقێنرا. بەو فیشەکە، ئیرادەی کورد کە دەیانەویست لە زیندانی ئامەد کۆتایی بێت، دیسان ژیایەوە. چالاکی ڕۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەممووز، لە مێژووی کورددا بوە دیارخەر. بۆ "ئەو گەلەی کە دەیانەویست بترسێنرێن، لەناو ببرێن، لاواز بکرێن، کۆمەڵکوژ بکرێن، بووە دیارخەر و بناغەی ژیانەوەی کۆمەڵگەیەک داڕێژرا، گەورە بوو و بووە هەوێنی بەرخۆدان گەلی کورد.

١٩٨٤، بەرخۆدانی دووەمی ڕۆژووی مردن

"بەرخۆدانی ڕۆژووی مردن" ی دووەم دیسان لە ١٩٨٤ لە زیندانی ژمارە ٥ی ئامەد بەڕێوەچوو. بۆ پرۆتستۆکردنی یەکپۆشیی کە لە هەموو گرتووخانەکان دەسەپێنرا. سەدان کەس دەستیان بە چالاکی مانگرتن کرد. ٤ کەس گیانیان لەدەست دا. دیسان لە ١٩٨٨، ١٩٨٩ دا لە چالاکییەکاندا چەند زیندانییەک گیانیان لەدەست دا.

ئەسەد ئۆکتای لەلایەن ملیتانی پەکەکە وە کوژرا

بەرپرسی ئاسایشی ناوخۆی گرتووخانەی ژمارە ٥ی ئامەد، کە بە جێبەجێکەری ئەشکەنجەی بەدەر لە مرۆڤایەتی دەناسرێت، نەقیب ئەسەد ئۆکتای یڵدران، ساڵی ١٩٨٨ لە هالکالی ئەستەنبۆڵ، لەلایەن ملیتانی پەککەوە، کە وتبووی: "سڵاوی کەمال پیرمان هێناوە" کوژرا. نەقیب ئەسەد ئۆکتای یڵدران کە لە زیندانی ژمارە ٥ی ئامەد، بۆ ئەوەی کادیرانی پەکەکە بترسێنێت، ئیرادەیان تێکبشکێنێت، بێ شکۆیان بکات، هەموو جۆرە هەنگاوێکی دژە مرۆیی نا، بە پیتی ئەستووری خوێنینن ناوی خۆی لە مێژوودا نووسی، دوای بەرخۆدانی زیندانی ئامەدیش لە ئەرکەکەی لادرا.

بەڵام بە نووسینی ناوەکەی لەمێژوودا، وای کرد کە مرۆڤایەتی شەرم بکات. یەکێک لە کادیرە پێشەنگەکانی پەکەکە 'کەمال پیر' لە بەرخۆدانی زیندانی ئامەد لەدژی هەموو گوشارەکانی یلدرن وتی: "تۆڵەی هەموو سیاسەتەکانی گوشار، پێشێلکردن، بێ شکۆ کردنی زیندانی ئامەد دەکرێتەوە. لەوانەیە ئێمە لە ئەنجامی سیاسەتەکاندا بکوژرێین، بەڵام ئێوە ناتوانن ئیرادەمان لەناو ببەن. هەڵبەتە تۆڵەی ئەو کردەوانە دەکرێتەوە. ڕۆژێک بە گولەیەکی پەکەکە کە دەڵێت 'سڵاوی کەمال پیرمان هێناوە' تۆ دەکوژرێیت" ڕاشیگەیاندبوو، بە دڵنیانییەوە یڵدران سزای ئەو شتانە وەردەگرێت کە دەیکات، تۆڵەی لێ دەکرێتەوە. لەو چوارچێوەیەدا ١٩٨٨، لە هالکانی ئەستەنبۆڵ، ئەسەد ئۆکتای یلدران، بە فیشەگێک کە لە چەکی ملیتانێکی پەکەکەوە هاتەدەر، کوژرا.

مانگرتنی ٥ هەزار کەسیی

لە ساڵی ١٩٩٥دا لە ٢٠ گرتووخانەدا ٥ هەزار زیندانیی کەوتنە مانگرتن، دوو کەس گیانیان لەدەست دا. نیسانی ١٩٩٦، دوای ئەوەی کە فکری 'گرتووخانە بە پیتی تابووت' کەوتە ڕۆژەڤ، دەستیپێکرد، چالاکییەکی زۆر گەورە بوو، لە ٣٨ شار، لە ٤٣ گرتووخانە، بە بەشداریی ٢١٧٤ زیندانیی مانگرتن لەخواردن و بە بەشداریی ڕۆژووی مردنی ٣٥٥ زیندانیی دەستیپێکرد. ١٢ کەس گیانیان لەەست دا.

بەرخۆدانی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠

دوای ئەوەی کە گرتووخانەکانی پیتی Fکەوتنە ڕۆژەڤ، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠/٢٩ی ڕەزبەر چالاکی مانگرتن و ڕۆژووی مردنی جەماوەریی دەسیپێکرد. چالاکییەکی زۆر درێژخایەن و قوربانییەکانیشی قورس بوون لە مێژووی جیهاندا، چونکە لە ١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٠١/٢٨ی سەرماوەز هێزەکانی دەوڵەت بە دڕندانە هێرشیان کردنە سەر و لەو هێرشەدا ٢٨ زیندانی سیاسی کوژران.

بەرخۆدانی چالاکی مانگرتنی ١٢ی ئەیلولی ٢٠١٢

چالاکی مانگرتن و ڕۆژووی مردنی جەماوەری ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠، لەدژی سیاسەتی سڕینەوە و لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادی کورد دەستیپێکرد. دەوڵەتی تورکی فاشیست کە بە هەر شێوەیەک ئامانجی ئەوە بوو گەلی کورد بسڕێتەوە، دوای ئەوەی چالاکی مانگرتن و ڕۆژووی مردنی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠ تێکچوو، دەرگای بۆ ئەوە کردەوە کە زیندانییەکانی پیتی F بکەونە ڕۆژەڤ و هەڵمەتی گەریلای ١ی حوزەیران/١٢ی جۆزەردان دەستپێبکات. لەژیر هێرشی فاشیستەکان کە بە ئامانجی تێکۆشانی ئازادی کورد و گەلی کوردستان، گۆڕا بۆ هەڵمەتی گەریلا کە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ دەستیپێکرد.

'١٢ی ئەیلولی ٢٠١٢' لە ساڵیادی کودەتای سەربازیدا، زیندانییەکانی 'پەکەکە و پاژک' بە داواکاریی مافی زمانی کوردی و لابردنی گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ٦٠٠ زیندانی لە چەندین گرتووخانە دەستیان بە چالاکی مانگرتن کرد. دوای ئەوەی مانگرتنی ٢٠٠١ کە جەماوەریترین بەرخۆدان بوو. دوای ئەوەی محەمەد ئۆجالان، عەبدوڵا ئۆجالانی برای بینی، لە ڕۆژی ٦٨ەمیندا چالاکی کۆتایی هات. دوای بەرخۆدانی چالاکی مانگرتنی دەستەیی ١٤ی تەممووزی ١٩٨٢، ئەو چالاکییە لە هەموویان زیاتر هاتبووە ناو کۆمەڵگەوە.

کاتێک مرۆڤ سەرنج بداتە سەر چالاکی مانگرتن و ڕۆژووی مردن کە لە ١٩٨٢ەوە لە کاتی جیاوازدا، لە سەر بنەمای داواکاریی جیاواز بەڕێوەچووە، لەلایەن ئەو زیندانییانەی بەشداری ئەو چالاکییەیان کردووە، بە گشتی وەکو "کۆتا چارە" بەڕێوە چووە. ئەو چالاکییە، کە لە دژی کردەوە دیسپۆتیکەکان لە گۆڕەپانە داخراوەکان (ئەشکەنجە، بێسەروشوێنکردن، یەکپۆشیی، پیتی F) بۆ پاراستنی شکۆی دیاریکردنی ئیرادە، یانیش لە دەرەوە،کاتی شکانی گەشەپێدانە کۆمەڵایەتییەکان یانیش بنبەستەکان، وەکو یەکگرتنێک لە گرتووخانە پراکتیزە بوو.

تەقینەوەی ٢٠١٧ لە ئامەد

دەوڵەتی تورکی فاشیست لەدژی لێکۆلینەوەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ئەوەی مەسەلەی کورد بەڕێگەی ئاشتی، دیموکراتی چارەسەر بکات، ئەوەی ٢٠١٣ بەناوی 'پلانی ئەژنۆ شکاندن' بە هێرشی سڕینەوە تەممووزی ٢٠١٥ وەڵامی دایەوە و شەڕی خۆش کرد. بزووتنەوەی ئازادی کوردیش لە دژی کۆنسێپتی سڕینەوە و لەناوبردنی دەوڵەتی تورکی فاشیست بەرخۆدانی کرد. ٢٠١٧ لە کاتێکی وادا کە بەهاری ٢٠١٧ وترا "پەکەکە لەناودەچێت"، لە ئامەد ئەو ڕووداوەی کە دروست بوو، لەلایەن ئاژانسەکانی هەواڵەوە بڵاو کرایەوە.

ملیتانەکانی پەکەکە بە تونێلێک کە ٩٠ ڕۆژ کاریان لەسەر کردبوو، لەدژی بنکەی سەربازی هێزەکانی چەویلکی ئامەد چالاکییەکیان ئەنجام دا و دەیان پۆلیس کوژران. دواتر وێنەکانی ئەوچالاکییە لە ئاژانسی هەواڵی فورات ANF بڵاو کرانەوە، دوای ٢٣ ساڵ بە وتەی 'ئێمە سڵاوی کەمال پیرین'ی یەکێک لە پێشەنگەکانی ڕۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمموز، ئەو چالاکییەی کە بەڕێوەچوو سەرتا لە کوردستان و دواتریش لە هەموو تورکیا دەنگی دایەوە.

چالاکی مانگرتن کە بە پێشەنگایەتی لەیلا گوڤەن دەستیپێکرد

پەرلەمانتاری هەدەپە و هاوسەرۆکی کەجەدە لەیلا گیوڤەن ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨/ ١٦ی گەڵاڕێزان لە دانیشتنێکی دادگەی سزای قورسی ژمارە ٩ وتی کە دادگەیەکی دادوەرانە ناکرێت و ڕایگەیاند کە مانگرتنێکی بێسنوور دەستپێدەکات. گیوڤەن وتی "من کەوتمە ژێر کاریگەری پێرسپێکتیڤی ڕێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان لەبارەی پێگەی ژن لەناو سیاسەت و کەوتمە ناو سیاسەت. ئەمڕۆ ئەو گۆشەگیرییەی لەسەر بەڕێز ئۆجالان هەیە تەنیا لەسەر کەسێک نییە، لەسەر هەموو کۆمەڵگەیە. گۆشەگیریی تاوانی مرۆییە. من وەکو بەشێک لەو گەلە، بۆ ئەوەی گۆشەگیریی سەر ڕێزدار ئۆجالان شەرمەزار بکەم، دەست بە چالاکی مانگرتنی بێسنوور دەکەم. لێرە بەدواوە نایەمە دادگە و بەرگریش لەخۆم ناکەم. تاوەکو دادگە کۆتایی بەو ڕەفتارە نایاساییانە نەهێنیت، تاوەکو گۆشەگیری لانەبرێت من لە چالاکی خۆم بەردەوام دەبم. ئەگەر پێویستیش بێت، چالاکییەکەم دەگۆڕم بۆ ڕۆژووی مردن".

دوای چالاکی مانگرتنی لەیلا گیوڤەن، ئەندامی نوێنەرایەتی هەدەپەی هەولێر ناسر یاگیز، لە ستراسبۆرگ ١٤ سیاسەتمەدار، کەنەدا، تۆرنتۆ، لە چوارپارچەی کوردستان و لە گەلێک ناوچەی جیهان چالاکی مانگرتن دەستیپێکرد. بە هەزاران زیندانی سیاسی و کوردستانی هاتنە ڕیزی چالاکی مانگرتنی بێسنوور بوون و ویستیان بەرخۆدانی 'ڕۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەممووز' ببنە سەرفرازی کۆتایی. لە هەموو جهان وترا ئیرادەی کۆمەڵگەیەک ناتوانرێت گۆشەگیر بکرێت. چالاکی مانگرتنی بێسنوور دەستیانپێکرد، گۆڕییان بۆ هەڵمەتی "گۆشەگیریی تێکدەشکێنین، فاشیزم دەڕووخێنین، کوردستان ئازاد دەکەین"، بووە هۆی گەشانەوەی چالاکی جەماوەریی.

ئەو چالکی مانگرتنە لە ڕۆژی ٢٠٠ەمین-ی لەیلا گیوڤەندا، دوای دیداری پارێزەران لەگەڵ ئۆجالان و بە ڕاگەیاندراوێک بۆ ڕای گشتی کۆتایی هات. ئۆجالان سڵاوی بۆ چالاکانی چالاکی مانگرتن نارد، بۆ ئەوەی تێکۆشانی کورد بگاتە سەرفرازی کۆتایی، بانگەوازیی بۆ چالاکان کرد کۆتایی بە چالاکییەکەیان بهێنن، ویستی کە چالاکی مانگرتن ٢٠٠ ڕۆژیی بە شێوازی دیکەی چالاکی بەردەوام ببن.

'ڕۆژووی مردنی گەورە' کە ١٤ی تەممووزی ١٩٨٢ دەستیپێکرد، بە مافی پاراستنی سیاسی، لابردنی گۆشەگیریی و بە پێکهاتنی هەڵمەتی گەریلای ١٥ی ئاب کۆتایی هات، بە چالاکی مانگرتنی ٢٠١٢ دەرگای لەو قۆناغە کردەوە کە کێشەی کورد بە شێوەی سیاسی دیموکراسی چارەسەر بکرێت. چالاکی مانگرتن کە لە ٢٠١٨ بە پێشەنگایەتی لەیلا گیوڤەن دەستیپێکردبوو، بووە هۆی ئەوەی کە گۆشەگیریی سەر ئۆجالان دوای ٨ ساڵ لاببرێت کە نەیاندەهێشت پارێزەرەکانی ببینێت، وای کرد بتوانێت پارێزەرکانی ببینێت.

ک-ش