لە کامیاران یادی هەردوو گەریلای هەپەگە ڕۆژهەڵات و جوودی کرایەوە

خەڵکی شاری کامیارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ هەموو رێگریەکان و فشاری ڕژێمی ئێران بە شێوەیەکی فراوان بەشداریان لە پرسەی شەهیدانی یەپەگە باز ڕۆژهەڵات و مەزلۆم جوودی کرد و یادی هەردوو شەهیدیان کردەوە.

خەڵکی شاری کامیارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەیەکی فراوان بەشداریان لە پرسەی گەریلای هەپەگە خالید حامیدی (باز ڕۆژهەڵات) کە لە ١٣ی ئاب لە زاپ شەهید بوو و میلەت قوبادی (مەزلۆم جوودی) کە ٩ی ئاب لە حەفتانین شەهید بوو کرد و یادی ئەو دوو شەهیدەیان کردەوە.

لەگەڵ گەمارۆ و فشارەکانی هێزەکانی ڕژێمی ئێران جەماوەر سەردانی خانەوادەی هەردوو شەهیدەکەیان کرد و سەرەخۆشیان لە کەسوکاری شەهیدان کرد.

ف.ق