لە کۆپتەر هەڵیاندانە خوارەوە و وتیان 'لە شوێنی بەرز بەربوونەتەوە'

سەروەت تورگیوت و عوسمان چبان لە دواى دەستگیرکردنیان لە ١١ی مانگەوە، رەوانەى بەشی چاودێریی ورد لە نەخۆشخانەى وان کران و تا ئێستا لە نەخۆشخانەدان. لە راپۆرتەکەیاندا هاتووە "بەهۆی بەربوونەوەیان لە شوێنێکى بەرزەوە هێنراون بۆ نەخۆشخانە".

سەروەت تورگیوت و عوسمان چبان لە دواى دەستگیرکردنیان لە ١١ی مانگەوە، رەوانەى بەشی چاودێریی ورد لە نەخۆشخانەى وان کران و تا ئێستا لە نەخۆشخانەدان. لە راپۆرتەکەیاندا هاتووە "بەهۆی بەربوونەوەیان لە شوێنێکى بەرزەوە هێنراون بۆ نەخۆشخانە".

سەربازانی تورک لە ناوچەى شاخێ لە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان سەروەت تورگیوتی تەمەن ٥٥ ساڵ و عوسمان چبانی تەمەن ٥٠ ساڵیان لە ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٠دا دەستگیرکردبوو. دوای ٢ رۆژ لە دەستگیرکردنیان ئەوە دەرکەوت، کە تورگیوت و چبان لە نەخۆشخانەى فێرکاریی ناوچەى وان لە بەشی چادێریی ورددان و بنەماڵەکانیشان لە بەردەم نەخۆشخانەکەدا لە چاوەڕانیدان.

دوای ئەوەى لە راپۆرتی زیان بەرکەوتن و تێکشکاندنی جەستەى چبان دا هاتبوو، کە بەهۆی ئەشکەنجەوە جەستەى تێکشکێنراوە، راپۆرتیش لەبارەی تورگیوتەوە ئامادە کرا و لە راپۆرتەکەى تورگیوت دا هاتووە "نەخۆشێک کە ناوەکەى نازانریت بەهۆی بەربوونەوە لە شوێنێکى بەرزەوە هێنراوە بۆ نەخۆشخانە" و دەوترێت ئەو سەربازە تورکانە، کە تورگیوت و چبان-یان بردووە بۆ نەخۆشخانە راپۆرتی 'لە شوێنێکى بەرزەوە بەربوونەتەوە' داوە بە نەخۆشخانەکە.

بەڵام موراد ساریساچ پەرلەمانتاری هەدەپەى وان بە پشتبەستن بە وتەى شایەتحاڵەکانی رووداوەکە و بەپێی ئەو بەدوادواچوونانەى ئەنجامیانداوە، وتی "ئەو دوو هاووڵاتییە لە ناو کۆپتەرەوە و لە ئاسمانەوە لەلایەن سەربازانی تورکەوە هەڵدراونەتە خوارەوە" و دواتر وتویانە، "لە شوێنی بەرزەوە بەربوونەتەوە".

ژ.ت