لە کۆڵانێکی سلێمانی لەبارەی ئۆجالان سینەڤیزیۆنێک پێشکەشکرا

گەنجانی ولاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لەبارەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە ناوەندی سلێمانی لە شەقامی سالم سینەڤیزیۆنێکیان پێشکەش کرد.

سینەڤیزیۆن لەبارەی پێشبینی و هزری ئۆجالان و چالاکیەکانی بۆ ئازادی و کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری پێشکەش کرا.

هاوڵاتیانی سلێمانی پێشوازیەکی گەرمیان لە سینەڤیزیۆنەکە کرد.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٢٧ی شوبات ئاشکرای کردبوو لە ئیمڕالی ئاگرکەوتووەتەوە. دوای ئەو هەواڵە بە پێشەنگایەتی گەنجان چالاکی ئەنجامدرابوو.

لە سەرانسەری باشووری کوردستان بۆ ڕێبەر ئۆجالان چالاکیەکان بەردەوامن.

ف.ق