لە کەرکووک یادی ٣٣ شەهید کرایەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕهكی شۆرجەی شاری کەرکووک به مه‌ڕاسیمێك یادی کۆمەلێک شەهید کرایەوە كه له لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه شه‌هید كراون.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕهكی شۆرجەی شاری کەرکووک به مه‌ڕاسیمێك یادی کۆمەلێک شەهید کرایەوە كه له لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه شه‌هید كراون.
لە ١٢ی ئاداری ساڵی ١٩٩١ لە گه‌ڕه‌كی شۆرجەی شاری کەرکووک ٣٣ گەنجی کورد به‌سه‌رپه‌رشتیی عەلی حەسەن مەجید (عەلی کیمیاوی) به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه گولەباران کران.
ئه‌مڕۆ بە ئامادەبوونی کەسوكاری شەهیدان و بەڕێوه‌بەری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان لە کەرکووک، مه‌ڕاسیمێك به‌ڕێوه‌چوو و یادی ئەو شه‌هیدانه کرایه‌وه.
بەڕێوه‌بەری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان لە کەرکووک گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند: «بەداخەوە ٢٨ ساڵ لەمەوبەر جەلادەکانی مێژوو دەستیان چووە خوێنی كۆمه‌ڵێك ڕۆڵه‌ی گەلەکەمان. بەبێ هیچ یاسا و ڕێسایەک شەهیدیان کردن. لەم شوێنەدا ٣٣ ڕۆلەمان شەهید کران تەنها لەبەرئەوەی کورد بوون.»
لە کۆتایی مەڕاسیمەکەدا تاجەگوڵینە لەسەر مۆنۆمێنتی ٣٣ شەهیدەکە دانرا.
s.m