لە کەرکوک بۆ ڕێبەر ئاپۆ هاوڵاتیان ڕژانە ناو شەقامەکان

لە شاری کەرکوکی باشووری کوردستان بۆ ئەوەی زانیاری لەسەر دۆخی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەدەستبهێنرێت بە دەیان کەس ڕژانە ناو شەقامەکان و چالاکیان ئەنجامدا.

بە دەیان هاولاتی کەرکوک دوای هەواڵەکەی ئاگرکەوتنەوە لە ئیمڕالی و بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر دۆخی ڕیبەر ئاپۆ لە گەڕەکی پەنجا عەلی کەرکوک چالاکیان ئەنجامدا.

چالاکیەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد. لە سەر ناوی چالاکوانان ئامەد کەرکوکی قسەی کرد و ڕایگەیاند، ڕێبەر ئاپۆ بۆ کورد هێلێ سوورە. پێویستە زانیاری لەبارەی ئاگرەکەی ئیمڕالی ئاشکرا بکرێت. ئامانجی ئاگرەکە لەناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کوردە.

کەرکوکی ئاماژەی بە ئاگرکەوتنەوە لە ئیمڕالی کرد کە بەردەوامی پیلانگێڕیە و داوای لە هەموو هێز و ڕێکخستنەکانی مافەکانی مرۆڤ و ئازادیخوازانی جیهان کرد لەدژی هێرشی سەر ئۆجالان بێدەنگ نەبن و وتی، "داوا دەکەین لەسەر تەندروستی ڕێبەر ئاپۆ زانیاری بڵاوکرێتەوە."

هەروەها داوای لە هەموو خەڵکی کەرکوک و باشووری کوردستان کرد بێدەنگ نەبن و لەدژی هێرشی سەر ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد دەست بە چالاکی بکەن.

چالاکی بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ و بێ سەرۆک ژیان نابێت' کۆتایی هات.

ف.ق