لە کەرکوک قەدەغەی هاتوچۆ درێژکرایەوە

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا شانەی قەیرانەکان لە کەرکوک بڕیاری دا قەدەغەی هاتوچۆ درێژ بکاتەوە.

دوای ئەوەی شانەی قەیرانەکان لە شاری کەرکوک١٦ی مانگ بڕیاریداماوەی حەوت رۆژ هاتووچۆکردن قەدەغە بکرێتلە شارەکە، ئێوارەی ئەمرۆ یەک رۆژ پێش تەواو بوونی ئەو حەوت رۆژە ئەندامانی شانەی قەیرانەکانی کەرکوک کە پێکهاتوون لە ئەندام پەرلەمان و بەرێوبەری تەندروستی و فەرماندە ئەمنیەکانی شارەکە لە پارێزگای شارەکە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەکە بڕیاردرا کە بۆ ماوەیپێنج رۆژی دیکە هاتووچۆکردن قەدەغە بکرێت لە شاری کەرکوک واتا تا ٢٨ی ئادار قەدەغەی هاتووچۆ کردن درێژ دەکرێتەوە.

پاش کۆبوونەوەی شانەی قەیرانەکان لە کەرکوک کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدرا بۆ ڕاگەیاندنی نوێترین رێنەمایی شانەی قەیرانەکان لە کەرکوک بۆ رووبەربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا،

لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا، جمال شکور ئەندام پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: "ئێمە ئەمرۆ کۆبووینەوە و چەند بڕیارێکمان دەرکرد کە تایبەتە بە روبەروبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە کۆبوونەوەکە گەیشتینە ئەو بڕیارە کە قەدەغەی هاتووچۆ و ڕاگرتنی دەوام بۆ ٢٨ی ئەم مانگە درێژ بکەینەوە، جێگای خۆشحالیە لە شاری کەرکوک توانیومانە رێگربین لە بڵابوونەوەی نەخۆشیەکە و بەلکو توانراوە ژمارەی تووشبووان کەم بکرێنەوە بۆ تەنها یەک کەس."

سەبارەت بە بڕیارە نوێیەکان جەمال شکور ڕایگەیاند: "بۆ هاوکاری کردنی شارەکە دوو بەنزینخانە لە شارەکە دەکرێتەوە و قەدەگەی هاتووچۆ و داخستنی دەوامی بە داخراوی دەمینێتەوە، پێویستە ئێمەی کەرکوکی پشت بە خۆمان ببەستین و پشت بە حکومەتی عێراق نەبەستین چونکە حکومەتی عێراق وەکو هەمیشە بەرامبەر ئەم شارە کەمتەرخەمە لە هەموو بوارەکان."

هەروەها جەمال شکور ووتی: "ئەگەر پابەند نەبین بە رینەمایەکانی شانەی قەیرانەکان بەڕاستی تووشی کارەسات دەبین لە کەرکوک، وە دەروازەکانی شاری کەرکوک لەگەل تەواوی شارەکانی دیکە دادەخرێت و تەنها خواردن و پێداویستی سەرەکی لە دەروازەکانی کەرکوک هاوردە دەکرێت."

هەروەها جەمال شکور ووتیشی: "رێگە بەهیچ کەسێک نادرێت هاتووچۆی شارەکانی دیکە بکات، هەر کەسێک لە شارێکی دیکەوە هاتە ناو کەرکوک ئەوە لە رێگای هێڵی تەندروستی تێمە تەندروستی و هێزە ئەمنیەکانی لێ ئاگادار بکەنەوە تا سەردانیان بکەن بۆ پشکنین."

لە کۆتایدا جەمال شکور ڕایگەیاند: "زۆر گرنگە رێنەمایەکان جێبەجێ بکەین چونکە ئێمە کەرکوکی تەنها دەتوانین پشت بەخۆمان ببەستین چونکە حکومەتی عێراق لە زۆر لایەنەوە لەم دۆخە مەترسیدارە کەمتەرخەمە بەرامبەر شارەکە."

ز.ش