لە کەرکوک چوار تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە
لە شاری کەرکوک چوار تووشبووی دیکەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەوە و ڕەوانەی ماڵ کرانەوە.
لە شاری کەرکوک چوار تووشبووی دیکەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەوە و ڕەوانەی ماڵ کرانەوە.
ئەم شەو سێ-شەممە بەرێوبەرایەتی تەندروستی کەرکوک چاکبوونەوەی چوار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند، هەروەها دوای ئەوەی ئەم چوار نەخۆشە لەو پشکنینەی لە کەرکوک ئەنجامدرا دەرکەوت چاکبوونەتەوە پاشان پشکنینەکەیان ڕەوانەی بەغداد کرا بۆ دڵنیابوون لە چاکبوونەوەیان، ئەم شەو ئەنجامی پشکنینەکەی بەغدادیش گەرایەوە کە ئەو چوار کەسە بە تەواوەتی چاکبوونەتەوە و لە ئیستاشدا ڕەوانەی ماڵ دەکرێن.
لە سەرەتای دەرکەوتنی نەخۆشیڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری کەرکوک ٣١ کەس تووشیڤایرۆسەکە بوو بوون کە٢٥کەسیان چاکبوونەتەوە و ٢ کەسیان گیانی لە دەستدا، وە لە ئیستاشدا ژمارەی ئەوە کەسانەی هەڵگری نەخۆشیەکەن لە شاری کەرکوک٤ کەسن.