لە کەرکوکیش قەدەغەی هاتوچۆ راگەیێندرا

دوای هەر یەک لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و هەلەبجە، لە شاری کەرکوکیش بە مەبەستی بەرنگاربوونەو ەی ڤایرۆسی کۆرۆنا  قەدەغەی هاتوچۆی راگەیێندرا.

شانەی قیرانەکانی کەرکوک بۆ بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمرۆ کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامەدا، لە کۆبوونەوەکە چەند بڕیارێکی نوێ دەرکرد بۆ ڕێگریکردن لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە دوای کۆبوونەوەکە شانەکە ڕاگیندراویکی بڵاوکردەوە کە تێدا هاتبوو، لە ئەمرۆ شەممە ١٥ ئازار تا ٢٥ی ئازار هاتوچۆی نێوان کەرکووک و سەرجەم پارێزگاکانی تری عێراق ڕادەگیرێت.

هەروەها هەموو بازگەكان راسپێردراون بەوەی رێگەی گەشت و سەیران بە هاوڵاتیان نەدەن تا 25ی ئازار، هاوکات  لەناو شاریشدا چەند بازاڕێك دادەخرێن لەپێناو نەهێشتنی قەرەباڵغی، لەنێویاندا بازاڕی قەڵا، قۆرییە، حەسیرەکە، سەر دۆمیز و سەر پردەكە.

"تەواوی مۆڵەکان دادەخرێن"

بڕیارش دراوە بە داخستنی تەواوی مۆڵە بازرگانییەكان، تەنیا ئەو شوێنانە نەبێت كە پێداویستی رۆژانەی هاوڵاتییان دەفرۆشن.

هەروەها لەخاڵێكی تری بڕیارەكاندا هاتووە دەوامی بەش و فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بە ریژەی لەسەدا 100 دەبێت، بۆ جێبەجێكردنی ئەوەش لێپرسراوی فەرمانگە و بەشەكان بەرپرسیاریەتی ئەو بڕیارە هەڵدەگرن.

بڕیارێكی تری شانەی قەیرانەكان تایبەتە بە چێشتخانەکان و لەمەودوا بۆیان نییە پێشوازی لە میوانەكان بكەن بۆ ناو چێشتخانەكانیان، تەنیا دەتوانن بەشێوەی دیلیڤەری (سەفەری) خواردن بگەیێنن.

تا ئێستا لە پارێزگای كەركوك ٧ حاڵەتی كۆرۆنا تۆمار کراوە كە شەشیان بەتەواوی چاكبونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، یەکیکان لە ژێر چاودێری ماوە.

ئەم بڕیارانە خانەی قەیرانەکانی کەرکوک لە کاتێکدایە ماوەی دوو ڕۆژە لە هەرسی پارێزگای سلێمانی، هەولێر و  لەهەڵجە هەموو جۆرە هاتو چویێک قەدغەکراوە.

ز.ش