لە یەک رۆژدا ٢ چالاکی لە لێلیکان

هەپەگە رایگەیاند، گەریلا لە لێلیکانی باشووری کوردستان لە دژی سوپاى تورکیا لە رۆژی ٩ی تشرینى یەکەمدا ٢ چالاکیى ئەنجامدا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) بڵاویکردەوە، چالاکیى یەکەم سەرلەبەیانی و چالاکیى دووەم ئێوارە ئەنجامدراوە. راشیگەیاندووە "لە چالاکییەکاندا گورزی گەورە لە سەنگەر و پەناگەکانى دوژمن دراوە".

 لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا لەبارەى ئەو ٢ چالاکییەوە هاتووە:

"لە چوارچێوەى هەڵمەتى شۆڕشگێڕیى شەهید پیرۆز و شەهید ئاگریدا، هێزەکانمان لە یەژەئاستار رۆژی ٩ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ و لە کاتژمێر ٠٨:٣٠دا لە شاخی لێلیکان لە سیدەکانی باشووری کوردستان لە دژی سوپاى کۆماری تورکیای داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەرکەوتوانە گورز لە ئۆتۆمبێل و زرێپۆشەکانى دوژمن لەسەر ئەو شاخەدا درا، بەڵام دیار نییە چەند سەربازی دوژمن لەو گورزەى گەریلادا کوژراون و بریندار بوون.

 هەر لەو رۆژەدا هێزەکانمان جارێکیتر لە کاتژمێر ١٧:٠٠ دا داگیرکەرانى سەر شاخی لێلیکانیان کردە ئامانج. لەو چالاکییەشدا گورزی گەورە لە سەنگەر و پەناگەکانى دوژمن درا، بەڵام لەو چالاکییەشدا ژمارەى سەربازە کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا".

ر.م