لەدژی کۆیلایەتی و داگیرکەری ڕووی کردە شەنگال

شاهین جوودی یەکێک لەو کەسانەبوو کە لە کاتی فەرمانی ٧٤دا خۆیگەیاندە کۆمەڵگای ئێزدی. تا شەهید بوو، بۆ ئازادی گەل و ڕیبەرایەتی شەڕی کرد.

کاتێک چەتەکان لە شەنگال دەستیان بە فەرمان کرد، هێزەکانی پاراستنی گەل خۆیان گەیاندە کۆمەڵگای ئێزدی. بوون بە پێشەنگی ڕزگارکردنی هەزاران ژن و پاککردنی شەنگال لە چەتەکان.

بۆ پاراستنی گەلی خۆیان بەرانبەر چەتەکانی داعش، بە شێوەیەکی گیانبەخشانە ڕوویان کردە چیای شەنگالی پیرۆز.

لە هەموو پارچەکانی کوردستانەوە هاتن و دوای ئەوەی تەڤگەری ئازادی کوردستان بڕیاری پاراستنی شەنگالیدا، چانتاکانیان کردە کۆڵیان و بە ئاگری ئازادی ناو دڵیان ڕوویان کردە شەنگال. شاهین جوودی (مەتین ئاجەت)-ش یەکێک لەو گەریلایانە بوو.

'گرنگترین شت ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە'

لە ١ی کانونی دووەمی ٢٠١٣دا بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد. بەرلەوەی بچێتە شەنگال وتی:

'من لە جزیر بەشداریم لە ڕیزەکانی پارتیدا کردووە. لە ١ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ هاتم بۆ شاخ. هاتمە ناو ساڵ و ژیانێکی نوێ. لە ڕاستیدا لە بەرامبەر دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ و بەدەستهێنانی ئازادی بەشداریم لە ڕیزەکانی پارتیدا کرد. لە ناو خزمەکانماندا شەهید هەبوون، بۆ ئەوەی تۆڵەیان بکەمەوە، بۆ ئازادی گەلەکەم بەشداریم کرد. ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بۆ من گرنگترین شتە.

تاکە ئامانجی ئازادی بوو

جگە لە ئازادی گەلەکەی و ڕێبەر ئاپۆ هیچ ئامانجێکی نەبوو و گۆرانی (ژ تیرێژێن ڕۆژا ئازاد گول بشکڤین) هەموو کاتێک لەسەر لێوانی بوو. لەکاتی هەنگاوی ئازادکردنی شەنگالدا شەهید جوودی لە ڕۆژی سەرەتای مانگی کانونی دووەم گیانی لەدەستدا. لە هەمان هەنگاودا گەریلای هەپەگە سیاوەش مورادیان بە نازناو (شەربەک) تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو کە لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک ببوو و لەوێ بەشداری لە ڕێزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کردبوو."

ف.ق