لەسەر دۆسیەی سووری ئامەد سزای هەتاهەتایی بەسەر دوو کەسی دیکەدا سەپێندرا
رژێمەکەی ئاکەپە لە چوارچێوەی دۆسیەی سووری ئامەد دا، سزای هەتاهەتایی بەسەر دوو کەسی دیکەدا سەپاند.
رژێمەکەی ئاکەپە لە چوارچێوەی دۆسیەی سووری ئامەد دا، سزای هەتاهەتایی بەسەر دوو کەسی دیکەدا سەپاند.
لە ماوەی قەدەغەکردنی چوونەدەرەوە لە ناوچەی سووری ئامەد دا، ژمارەیەک لە دانیشتووانی ناوچەکە دەستگیر کرابوون. ١٩ کەس لەو ژمارەیە سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنرابوو. بە گشتی داوا لەسەر ٤٠ کەس تۆمار کرابوو.
١١-هەمین دانیشتنی دۆسیەی سوور لە پێنجەمین دادگای سزا قوڕسەکانی ئامەد بەڕێوە چووبوو، بەڵام دواتر دادگا دۆسیەکانی جیا کردەوەو دەستگیرکراوانی یەک بە یەک دادگایی کرد. لەو چوارچێوەیەدا دادگا بە تۆمەتی "تێکدانی یەکپارچەیی دەوڵەت" سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەر هەر یەک لە محمد کاراتای و مەسعود ئایگولدا سەپاند.
هاوکات دادگا بە تۆمەتی "کوشتنی بەرپرسە جەماوەرییەکان"یش سزای ١٣ ساڵ زیندانی بەسەر کاراتای و ئایگولدا سەپاندەوە.
لە لایەکی دیکەوە دادگاییکردنی هەریەک لە سەدات نوری ئوغلو، سینەم ئاتەش، بورهان بالتا، دڵشاد شەنگول و دەنیز ئاتەش دوا خرا.
ز.ش