لەسەر سنووری ڕۆژهەڵات تەرمی دوو گەنجی کورد دۆزرایەوە
لە نێوان سنوورەکانی ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستان تەرمی دوو گەنجی کورد دۆزرایەوە، بەرپرسانی پۆلیس ڕایانگەیاند کە ئەودوو گەنجە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێڕانەوە کوژراون.
لە نێوان سنوورەکانی ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستان تەرمی دوو گەنجی کورد دۆزرایەوە، بەرپرسانی پۆلیس ڕایانگەیاند کە ئەودوو گەنجە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێڕانەوە کوژراون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی، ڕائید 'بەرزان عوسمان' وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ،کاتژمیر ٠٥:٠٠ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، پۆلیسی پاسەوانی سنوری عێراق، بە دووری دوو کم لە سەیرانگای ئاوێسەر-ی سەر بە شارەدێی تەوێڵە، لەناو خاكی ئێراندا، دوو تەرمیان دۆزیوەتەوە و شوێنەواری گولـلەیان پێوەبووە، دواتر لایەنی ئێرانیی ئاگاداركراوەتەوە و هەردوو تەرمەكەیان بردووە بۆ شاری پاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بەوتەی وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە، ئەو دوو كەسە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە كوژراون، هێزەکانی پاسەوانی سنور و هێزەکانی ئاسایشی هەرێم لێکۆڵینەوەیان لە بابەتەكە كردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە خاکی ئێراندا کوژراون، نەتوانراوە وردەكاریی زیاتر بخرێتە ڕوو.
بەپێی زانیارییەكانی وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە، كوژراوەكان كۆڵبەر نین، خەڵكی شاری سەرپێڵی زەهاو-ی سەر بە پارێزگای كرماشانن.
ک-ش