لەسەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵات کۆڵبەرێک کوژرا وکۆڵبەرێکی تر برینداربوو

لەئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان کۆڵبەرێک کوژرا و کۆڵبەرێکی تر برینداربوو.

لە سەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان، کۆڵبەرێك لە بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران کوژرا، کۆڵبەرێکی تری خەلکی  پیرانشار بریندار بوو.

بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، شەوی ڕابردوو لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان لە ناوچەی سنووریی هەنگەژاڵەی بانە، هێزەکانی ڕژیمی ئێران تەقەیان لە گروپێک لەکۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی بەختیار حەسەنی کوژراوە، هەروەها ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە ئەنجامی تەقەی ‌هێزە کانی ڕژیمی ئێران لە ناوچە سنووریەکانی پیرانشار کۆڵبەرێک بە ناوی عوسمان مام حەسەن بریندار بووە.

بە پێی زانیارییەکان، بەخەتیار حەسەنی کە لە سنووری هەنگەژاڵە کوژراوە، باوکی دوو منداڵە وخەڵکی گوندی بڵەسەنی بانەیە.

هەروەها عوسمان مام حەسەن کۆڵبەرێکی تری خەلکی پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار بریندار بووە و لەلایەن خەڵکەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەیەکی شارری ئورمیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ک-ش