'لەسەر هێڵی ژیانی ئازادی سەرۆک ئاپۆ بەرخۆدان دەکەین'

گەریلاکانی یەژاستار کە بەشداریان لە جەنگی حەفتانیندا کردووە، ئاماژەیان بە گۆشەگیری قوڕسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد.

گەریلاکانی یەژاستار کە بەشداریان لە جەنگی حەفتانیندا کردووە، ئاماژەیان بە گۆشەگیری قوڕسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد. و ڕایانگەیاند، "دوژمن لە ڕیگەی گۆشەگیریەوە دەیەوێت، فێری ژیانێکی بێ سەرۆکمان بکات، بەڵام ئێمە هیچ کاتێک ژیانی بێ سەرۆک ئاپۆ قبوڵ ناکەین."

لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە زانیاری لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد نازانرێت. سەردانی پارێزەران و خانەوادە ئاستەنگ دەکرێت. گەریلاکانی یەژاستار گۆشەگیریان شیکردەوە.

زیلان دەڤریم گەریلای یەژاستار کە لە جەنگی حەفتانیندا لە ڕیزی پێشەوەدایە لەبارەی هێرشی داگیرکەری وتی، "دوژمن لە هەر دەڤەرێکی کوردستان هێرش بکات، ئامانجی لەناوبردنی گەلی کوردە. لەبەرئەوەی هەبوونی کورد بۆ سیستمە فاشیست و داگیرکەرەکەیان ترسێکی گەورەیە."

'تا ئازادی سەرۆک ئاپۆ بەرخۆدانمان بەردەوام دەبێت'

گەریلا دەڤریم یادی سارا، لەیلا و فیدان سێ ژنە شۆڕشگێری کوردی کردەوە و وتی، "دوژمن بۆ لەناوبردنی گەلی کورد بە هەموو شێوەیەک لەناو شەڕدایە، بەڵام هەموو جیهان بینی گەلی کوردیش هەیە و هەموو کاتێک تێکۆشانەکەی بەردەوامە. هیچ کاتێک تێکۆشانمان ناوەستێت. ئەم مانگە مانگی تێکۆشانە. سی هاڕێی پێشەنگمان سارا، لەیلا و فیدان لە پاریس شەهیدکران. یادیان دەکەینەوە و بەڵێنی تۆڵەسەندنەوە دەدەین. پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی ڕێبەر ئاپۆ ٢١ساڵ تێپەڕاند و ڕۆژ بە ڕؤژ گۆشەگیری قوڕستر دەکەن. ئێمەش وەک شەڕڤانانی ئازادی تێکۆشابناب بەهێز دەکەین بۆ ئەوەی بگەین بە سەرۆک ئاپۆ. بە هەموو هێزێکەوە تێدەکۆشن و لە ساڵی ٢٠٢٠دا سەرۆکەکەمان ئازاد دەکەین. وڵاتێکی ئازاد پێشکەش بە گەلەکەمان دەکەین. گەلی کورد هەموو کاتێک ئازارێکی گەورەی چێشتووە. بەڵام ئێمە تێکۆشانەکەمان بەهێزتر دەکەین و ئەمساڵ دەکەینە ساڵی ئازادی گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ. دوژمن لە ڕیگەی گۆشەگیریەوە دەیەوێت، فێری ژیانێکی بێ سەرۆکمان بکات، بەڵام ئێمە هیچ کاتێک ژیانی بێ سەرۆک ئاپۆ قبوڵ ناکەین. با دوژمن باش بزانێت ئێمە هیچ کات ناوەستین و تا ئازادی سەرۆک ئاپۆ بەرخۆدان دەکەین. سەرۆک ئاپۆ هەموو کاتێک لەناو دڵ و مێشکماندایە. بەڵێن و بڕیارمان ئەوەیە ساڵی ٢٠٢٠ بکەین بە ساڵی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و سەرکەوتنی گەلی کورد. تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین و دەڵێن، "بزژی سەرۆک ئاپۆ و بژی کورد و کوردستان".

'ئەگەر ژیانێک هەبێت، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەبێت'

سۆرخوین ئامەد گەریلای یەژەستار لەدژی هێرشی داگیرکەری وتی، "ئێمە رێگا بە داگیرکەری نادەین، ئەگەر ژیانێکیش هەبێت، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەبێت."

گەریلا ئامەد، تەئکیدی لەسەر بڕیارەکەی لەسەر هێڵی ئازادی کرد و وتی، " گەریلاکانی ئازادی لە کوردستان لەبەرامنبەر داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەڕی بەرخۆدان بەڕێوەدەبەن. ئێمە بە جەنگی حەفتانین داگیرکەری تێکدەشکێنین. چالاکیەکانمان بێوەستان بەردەوامن و سوپای داگیرکەری لە بەرانبەر هێزی گەریلا ناتوانێت بووەستێتەوە. هیچ کاتێک رێگا بە داگیرکەری نادەین. لەبەرامبەر هێرشی داگیرکەری لەسەر هێڵی ئازادی شەڕمان بەردەوامە. چالاکیەکانی یەژاستار بێوەستان بەردەوامن. ئێمە باش دەزانین ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە بەرامبەر کوردستان بەرەوامن بێگۆمان لە پیلانگێڕی سەر ڕێبەر ئاپۆ جیاوازتر نییە. ڕۆژانە کۆمەڵکوژی بەرانبەر گەلی کورد دەکرێت. بەو هۆیەوە شەڕڤانانی ئازادی کوردستان بەرانبەر هەموو هێرشەکان چالاکیەکانیان فراوانتر دەکەن، ئێمە هیچ کاتێک ژیانێکی بێسەرۆک قبوڵ ناکەین. دوژمن دەیەوێت لە ڕێگەی گۆشەگیریەوە فیری ژیانی بێ سەرۆکمان بکات، بەڵام هیچ کاتێک ژیانی بێ سەرۆک قبوڵ ناکەین، بە تایبەتی ژنانی کورد بە فەلسەفەی ژیانی ئازادی ڕیبەر ئاپۆ پێشەنگایەتی شەڕێکی مێژوویی دەکەن. تا گەیشتن بە ڕێبەر ئاپۆ چالاکیەکان بەهێزتر دەبن. ڕیبەر ئاپۆ لە ناو ئەم ژیانەدا سەرزەمینی ئازادی بۆ ژنان دروست کرد. نە تەنها بۆ ژنانی کورد بۆ ژنانی جیهانیش بوو بە ئۆمێد. ئێمەش هەنگاوی ژیانی ئازاد بە بەهێزی دەنێین. بەڵێن و بڕیارمان ئەوەیە ئەگەر ژیانێک هەبێت بە سەرۆک ئاپۆ دەبێت. ئێمە لەسەر ئەم بڕیارە ساڵی ٢٠٢٠ دەکەینە ساڵی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ. لەناو جەنگی حەفتانیندا هەر چالاکیەکمان سەرەتا بۆ ڕێبەر ئاپۆیە."

'بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ شەڕەکەمان فراوانتر دەکەین'

ئەڤین دلڤین گەریلای یەژاستار کە بەشدارە لە شەڕی حەفتانیندا وتی، "ئێمە لە حەفتانین لە بەرانبەر دوژمنی داگیرکەر لەناو شەڕێکی سەختداین. تا کۆتاییهێنان بە داگیرکەری ناوەستین و بەرخۆدان کۆتایی نایەت. تا ئێستا نەمانهیشتووە داگیرکەران بە ئاسانی لەسەر خاکەکەمان بژین. لە حەفتانین لەدژی داگیرکەران شەڕیکی سەخت هەیە. ئامانجی دوژمن لەناوبردنی گەلی کوردە. بەڵام ئێمە گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە بەرخۆدانمان بەردەوامە. لە رێگای گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ دەیانەوێت ئیرادەی گەلی کورد بشکێنب.هەروەها بۆ ئەوەی لە ڕووی هزریەوە ئێمە و ڕێبەر ئاپۆ دووربخەنەوە هێرشی بێسنور ئەنجامدەدەن. بەڵام ئێمە تا کۆتایی لەدژی گۆشەگیری بەرخۆدان دەکەین. ساڵی ٢٠٢٠ دەکەینە ساڵی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستان. با دوژمن باش بزانێت، بۆ شکاندنی ئەم گۆشەگیریە، گەلی کورد و گەریلاکانی ئازادی بەرخۆدانیان فراوانتر و گەورەتر دەکەن. وەک گەریلای یەژاستار شەڕ و چالاکیەکانمان گەورەتر دەکەین، وڵامی داگیرکەری دەدەینەوە، بە تەئکیدی سەردەکەوین."

ف.ق