لەهەولێر خاوەن دووکانە سوتاوەکانی بازاڕی لەنگە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
خاوەن دووكانەكانی بازاری لەنگەی شاری هەولێر کە دوێنی بازاڕەکەیان بەتەواوی لەناوئاگردا سوتا، داوای قەربوو دەکەن.
خاوەن دووكانەكانی بازاری لەنگەی شاری هەولێر کە دوێنی بازاڕەکەیان بەتەواوی لەناوئاگردا سوتا، داوای قەربوو دەکەن.
کۆمەڵێک لە دوکانداران و کاسبکارانی بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کە دوێنێ دووکانەکانیان ئاگری گرت،خۆپیشاندانیان ئەنجامدا وشەقامی ١٠٠ مەتری بەردەم بازاڕەکەیان داخست و داوا دەکەن حکومەت گوێ لە داواکارییەکانیان بگرێت.
بەشێک لەو کاسبکارانە باس لەوە دەکەن کە بڕیاردراوە تەنها قەرەبووی خاوەن دوکانەکان بکاتەوە بە بێ ئەوەی قەرەبووی ئەودوکاندارانە بکرێتەوە کە بەکرێ لەودووکانانەدا بوون..
بەشێک لە خاوەن دوکانەکانیش نایشارنەوە گومانیان لە سوتانی بازاڕەکەیان هەیە و پێیان وایە شۆڕتی کارەبا نەبووە.
دوکاندارەکان گومانیان هەیە کە دوکانەکانیان سوتێندرابێتن، نەوەک ئەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەڵێن شۆرتی کارەبا بووە.
بە پێی زانیارەكانی ، لە كۆی ٢هەزار و٤٠٠ دووكانی ئەو بازارە،٢هەزار و٢٢ دووکان سوتاون.
ک-ش