لە وان جندرمە بازاڕو دوکانەکان کۆنتڕؤڵ دەکات

شارەوانی ڕێیا ئارمووش-ی وان کە لەلایەن قەیومەکانی ئاپەکەوە داگیرکراوە و بەڕێوە دەبرێت، کۆنتڕۆڵکردن وپشکنینی کارگە ودوکانەکانی رادەستی جندرمەکردووە.

لەشارەوانی رێگەی ئارمووش-ی وان پیشترکاری گەڕان وپشکنین لەئەستۆی کارمەندانی شارەوانی بوو، ئیستاکە ئەوکارە لەلایەن جندرمەوە دەکرێت. دوای فەرمانی سلێمان سویلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا دەربارەی کۆنتڕؤڵکردنی دوکان و بازاڕ، قەیومی شارەوانی ئارمووش جەمیل ئوزتورک، کاروباری گەڕان وپشکنیی بازاڕی رادەستی جندرمە کردووە.

جندرمەکانی تورکیا دوێنێ لەگەل کارمەندانی شارەوانی لە گەڕەکی ئیرچەکێ-ئ ئارمووش-ی وان دەستیان کرد بەکۆنتڕۆڵ و پشکنینی دوکان وکارگەکانی ئەو کەڕەکە.

ک٠ش