لەگەڵ فشارەکانی سوپای پاسداران لە سەڵماس یادی شەهید ئەحمەد مورادپوور کرایەوە

فشارەکانی سوپای پاسداران نەیتوانی ئەندامدانی مەراسیمی یادکردنەوەی شەهید ئەحمەد مورادپوور ئاستەنگ بکەن و لە گوندی مەلهەمی سەر بە شاری سەڵماس یادیکرایەوە.

بە پێی زانیاریەکانمان لە ڕۆژی سێشەمەوە تا ئەمڕۆ سوپای پاسداران ڕێگەی بە ئەنجامدانی رێورەسمی پڕسەی شەهید ئەحمەد مورادپووریان نەدەدا. لەگەڵ فشارەکانی ڕژێمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی ئێران، خانەوادەی شەهید ئەحمەد مورادپوور پرسەیان دانا.

خەڵکی گوندەکانی مەلهەم و میهەندوستی سەڵماس، ماکۆ، کوتول و ئورمیە و خانەوادەی شەهید بەشداریان لە پرسەی شەهید ئەحمەد مورادپور کرد و هاوخەمی خۆیان بۆ شەهیدی ئازادی گەلی کورد پیشاندا.

لە لایەکی ترەوە کۆمەڵیک لە خزم و وڵاتپاریزانی کورد لە ئەسینای پایتەختی یونان مەراسیمێکیان ئەنجامدا و یادی شەهید ئەحمەد مورادپووریان کردەوە. کوردانی چوار پارچەی کوردستان لە ئەسینا بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد.

ئەحمەد مورادپوور 'بێکەس ئورمیە' ٢ی شوبات لە مەخمور لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی داعشدا شەهید بوو.

ف.ق