لەیلا گوڤەنی هاوسەرۆکی کەجەدە دەستگیر کرا

لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە کە لە چوارچێوەی کار و چالاکیەکانی بزوتنەوەی ئازادی ژنان کە بە دروشمی 'خۆمان دەپارێزین' لە شاری جۆلەمێرگ بەرێوە چوو، دەستگیر کرا و رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆ کرا.

لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە دوێنێ سەردانی جۆلەمێرگی کردبوو و لەگەڵ دایکانی ئاشتی بانگەوازیەکیان بلاو کردەوە.

گوڤەن دوای کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی و سەردانی دوکاندار و خاوەنکارەکان، بەشداری لە چالاکیی بزوتنەوەی ئازادی ژناندا کرد کە بە دروشمی 'خۆمان دەپارێزین' بەڕێوە چوو. گوڤەن دوای ئەوەی لە ناوەندی هەدەپەی جۆلەمێرگ چووە دەرەوە، لە لایەن هیزە ئەمنیەکانی رژێمی تورکەوە دەستگیر کرا.

دوای دەستگیرکردنی، گوڤەن رەوانە بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆری شارەکە کرا.

ز.ش