مالازگیرت: دەوڵەتی تورک دەوڵەتێکی چەتەیە

ئامەد مالازگیرت فەرماندەیەکی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل ڕایگەیاند، دەوڵەت ئیتر دەلالەت لە تورکەکان ناکات و بۆ دەوڵەتێکی چەتە کە لە داعش و ئەلنوسرە پێک دێت، گۆڕاوە.

ئامەد مالازگیرت بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک بۆ دەوڵەتی چەتە گۆڕاوە.

 

دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر کورد

مالازگیرت بەبیری هێنایەوە کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چەند ساڵ لەمەوبەر دەستی بە پلانێک کردووە و وتی، :هەوڵی جێبەجێکردنی پلانەکەیان دەدەن. لە ڕاستیدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە تەنها دژی هەپەگە نییە. ئەوە لە لامان ئاشکرایە. دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر هەموو کوردێک. ئامانجەکەی هەموو کوردێکە. بەو شێوەیە پلانە نوێکەیان ئامادە کردووە و ئەوەش جێبەجێ دەکەن.

تاکە هەڕەشەی سەر سنور دەوڵەتی تورک بوو

مالازگیرت لەو چوارچیوەیەدا ئاماژەی بە هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر باکوور و ڕۆژئاوای سوریا دا و وتی، "کوردان لە ڕۆژئاوا خاوەندی دەستکەوتن. دەوڵەتی تورک ئەوەی بینی. دەستکەوتەکانی بە تەنها موڵکی پارچەیەک نین، موڵکی هەموو پارچەکانی کوردستانە. لە ناو تێکۆشانی ڕۆژئاوادا هەموو مڕۆڤێک هەیە. عەرەب، کورد، تورکمەن، سوریانی و ژمارەیەک زۆر پێکهاتەی تر بەشداریان تێدا کردووە.

دەوڵەتی تورک ئەوەی وەک هەڕەشەیەک لەدژی خۆی بینی. بە ساڵان ئەو بانگەشەیەی کرد. لەدژی قسەکانیان کەس هیچی نەگوت. تا ئێستا لە ڕۆژئاواوە بەردێکیش بە ئاڕاستەی ئەوان نەهاوێژراوە. بەڵام دەوڵەتی تورک هەموو ڕۆژێک کوردی لە ڕۆژئاوا شەهید کرد. هێزەکانی قەسەدە وڵامی هێرشەکانیشیان نەدایەوە. بێگۆمان بە لێدوان وڵامیان دایەوە، بەڵام هێزەکانی هەسەدە بەردێکیشیان تێنەگەرتن. لە بەر ئەوەی نەیانویست بیانوو بۆ دەوڵەتی تورک دروست ببێت. لە سەر سینور هەڕەشەیەک هەبوو، بەڵام هەڕەشەکە دەوڵەتی تورک بوو. دەوڵەتی تورک خۆی هەڕەشەیە.

دەوڵەت ئیتر دەلالەت لە تورکەکان ناکات و بۆ دەوڵەتێکی چەتە گۆڕاوە

مالازگیرت باسی 'ناوچەی ئارام'ی کرد و ڕاشێگەیاند، "ئێستاش دەڵێن ٣٢ کیلۆمەترە. لە قوڵایی ٣٢ کیلۆمەتر و درێژایی ٤٠٠ کیلۆمەتر پێویستە یەپەگە/یەپەژە/ قەسەدە بکشێنەوە. دەیانەوێت ئەم پەیامە ڕابگەیەنن "لەم ناوچانە دەستکەوتی گەلی کورد هەیە. هەوڵماندا دەستکەوتەکانیان لە ڕێگەی داعشەوە لەناوبەرین، نەمانتوانی، ئێستاش پێویستە ئێوە هاوکار بن، بە پێچەوانەوە گەلی کورد لەناو دەبەین". بەڵام کەس ناڵێت، چ کارێکت لە خاکی کەسێکی تردا هەیە؟ کەس ئەم پرسیارە ناکات. کورد بە هەزاران ساڵە لەوێیە. ئێستا بوونەتە خاوەنی دەستکەوت و دەوڵەتی تورک دەیەوێت لەناویان بەرێت.

وڵاتپارێزی لە ناو خەڵکی ڕۆژئاوا بە‌هێزە. لە چ جێگەیەک تێکۆشانی گەلی کورد هەبووبێت، گەلی ڕۆژئاوا بە مادی و مەعنەوی و بە هەموو شێوەیەک پشتگیری تێکۆشانەکەی کردووە. لە باکوور و باشوور کەی تێکۆشانی کورد هەبووبێت، گەلی ڕۆژئاوا پشتگیری و هاوکاری کردووە. فیداکاری گەورەن. ئێستا کە هەموو کەس لە دەوری ڕۆژئاوا کۆبووتەوە، هۆکارەیەک ئەوەیە و پێویستە بەو شێوەیەش بێت.

دەوترێت 'دەوڵەتی تورک' بەڵام بە ڕای من تورک ئیتر دەوڵەت نییە. دەوڵەت ئیتر دەلالەت لە تورکەکان ناکات و بۆ دەوڵەتێکی چەتە کە لە داعش و ئەلنوسرە پێک دێت، گۆڕاوە. سەربازەکانیشیان ئیتر بە پارە شەڕ دەکەن. جگە لە دەوڵەتی چەتە، هیچ واتایەکی نییە.

شەڕی دژی دەوڵەتی تورک، شەڕی دژی داعشە

فەرماندار مالازگیرت ئاماژەی بە مەترسی داعش کرد و ڕایگەیاند، "داعش لە دژی هەموو جیهان مەترسیە. بۆ هەموو جیهان بابەتێکی گرنگە. بۆ کورد ژی گرنگە. پێویستە کورد لە شەڕی دژی داعشدا بەردەوام بن. خۆی شەڕی دژی دەوڵەتی تورک بۆ شەڕی دژی داعش گۆڕاوە. چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا لە تەلەڤزیۆنی (کەی٢٤) دا دیمەنی داعشێک پیشاندرا. لە دیمەنەکەدا داعشەکە دەڵێت، 'ئێمە چاوەڕێی دەوڵەتی تورک دەکەین بۆ ئەوەی ئازادمان بکات و لەو جێگەیەی کە ماوە دیسانەوە دەستپێبکەین'. لە دیمەنێکی دیکەدا هەندێک داعشی تر کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە ئازادکراون دەڵێن، 'ئێمە هاوڕێکانمان ڕزگار کرد.' بەم شێوەیە هەموو کەسێک لە دۆخەکە تێدەگات.

ئامانجی سەرەکیان موسڵ و کەرکوکە

مالازگیرت لەبارەی پلانی داگیرکەری دەوڵەتی تورک وتی، "خولوسی ئاکار چەند ڕۆژ بەرلەئێستا نەخشەیەکی پیشاندا کە تێیایدا موسڵ و کەرکوکیش بینرا. ئەمە نیشانەی ئامانجەکەیانە. وەک خۆیان دەڵێن، هێرشەکە تەنها دژی ڕۆژئاوا نییە. ئامانجی سەرەکیان موسڵ و کەرکوکە. دەتوانن ئەوە بکەن یان ناتوانن، کەی دەیکەن و کەی نایکەن، ئەمە بابەتێک نییە لە ئیستادا قسەی لەسەربکرێت. بەڵام ئامانجیان بەو شێوەیەیە. بە ڕای من سەرەتا دەوڵەتی تورک هەوڵیدا لە شنگال و موسڵ و کەرکوک بەرەو پێشەوە بڕوات، دواتر هێرش بکاتە سەر ڕۆژئاوا. بەڵام بەرخۆدانی گەریلا ڕێگری لێکرد. بۆیە هێرشیان کردە سەر ڕۆژئاوا. لە ئێستاشدا پلانەکەیان بەم شێوەیەیە."

مالزاگیرت باسی ئەوەی کرد، هێرشی سەر ڕۆژئاوا دەستپێکی هەندێک حسابی دژی موسڵ و کەرکوکە و وتی، "ئەگەر لە ڕۆژئاوا سەربکەوێت و پلانەکانیان جێبەجێ ببن، نۆرەی ئەو دەڤەرانەش دێت. بە ڕای من کوردستانیان ئاگاداری ئەو مەترسیەن. دوای هێرشی سەر ڕۆژئاوا هەموو پارچەکان هەستانە سەرپێ و هەڵوێستیان دەربڕی."

ف.ق