مامۆستایانی ئایینی سه‌ردانی شوێنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی دۆڵی باڵه‌یان-یان كرد
ده‌سته‌یه‌ك له مامۆستایانی ئایینه جیاجیاكانی باشووری كوردستان سه‌ردانی شوێنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیایان كرد له گوندی سه‌ركان-ی دۆڵی باڵه‌یان.
ده‌سته‌یه‌ك له مامۆستایانی ئایینه جیاجیاكانی باشووری كوردستان سه‌ردانی شوێنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیایان كرد له گوندی سه‌ركان-ی دۆڵی باڵه‌یان.
شه‌وی ٢١-٢٢ی مارس\١-٢ی خاكه‌لێوه فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆردومانی گوندی سه‌ركان-ی دۆڵی باڵه‌یان-یان كرد له سنووری شارۆچكه‌ی قه‌سرێ. به‌هۆی بۆردومانه‌كه ٤ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون.
به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شوێنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر باشووری كوردستان، ده‌سته‌یه‌ك له مامۆستایان و كه‌سایه‌تییه‌كانی ئایینه‌كانی ئیسلام، مه‌سیحی و كاكه‌یی سه‌ردانی دۆڵی باڵه‌یان-یان كرد.
هه‌ریه‌كه له مه‌لا نادر عه‌لی، مه‌لا سامان سه‌نگاوی و مه‌لا نیاز چۆمانی مامۆستایانی ئایینیی ئیسلام له شوێنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیایان شه‌رمه‌زار كرد. هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی توندیان له بێ هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرت.
هاوكات شێخ سالار، كه‌سایه‌تیی ئایینی مه‌سیحی سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌كردنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر، داوای له گه‌لی باشووری كوردستان كرد له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه بێده‌نگ نه‌بێت.
هه‌وار هه‌واری، كه‌سایه‌تیی كاكه‌یی له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد پێویسته ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشانه چاوی خۆیان دانه‌خه‌ن.
له دوای سه‌ردانیان بۆ گوندی سه‌ركان، مامۆستایانی ئایینی سه‌ردانی پرسه‌ی شه‌هیدانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ٢١ی مارسی دۆڵی باڵه‌یان-یان كرد.
s.m