مامۆستایانی ناڕازی لەبەردەم پەروەردەی کەرکوک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی شاری کەرکوک هەڵستان بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکی ناڕەزایی لەبەردەم بینای پەروەردەی کەرکوک بۆ داواکردنی مافەکانیان.

ئەمرۆ سێ-شەممە٢٢ی ئەیلولی٢٠٢٠  دەستەی مامۆستایان وفەرامانبەرانی ناڕازیکەرکوک خۆپیشاندانیكی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا، ئامانج لەم خۆپیشاندانە لەبەردەم بینای پەروەردەی کەرکوک، ئامانج لەم گردبوونەوەیە بەرزکردنەوەی داواکارییە بۆ چاوپیکەوتن لەگەل مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە رێگای وەزیری پەروەردەوە بۆ گەیاندنی ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان وفەرامانبەرانی کەرکوک.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی ماوەی ١٧ ساڵە لە کەرکوک خزمەت بەمنداڵانی کورد دەکەن کە زیاتر لە ٥٠٠ قوتابخانە و زیاتر لە سەد هەزار خوێندکاریان هەیە و لەسەر وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم دامەزراون و فۆرمی خۆراک و کارتی نیشتەجێبوونیان کەرکوکە بەڵام لەسەر وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دامەزراون و تەنسیبین لەسەر بەڕێوبەرایەتی خوێندنی کوردی لە کەرکوک، بە واتایەکی دیکە مافیان وەکو مافی مامۆستایەکی سەربە پەروەردەی ناوەندی عێراق نیە.

ئەو مامۆستایانە نزیکەی هەشت هەزار مامۆستا و فەرمانبەرن و داوا دەکەن وەک هاووڵاتییەکی عێراقی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت ،  مامۆستیانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک پێشتریش داواکاریەکانیان ئاراستەی سەرۆک کۆماری عێراق، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە کە بریتییە له گواستنەوەی راژەکانیانبۆسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، دوای گواستنەوەی راژەکانیشیاندەکەن و دەلێن دەبێتمووچەکانیان راستەوخۆ بنێردرێتە کەرکوک و لە بانکەکانی شارەکە وەریبگرین و داواش دەکەن پەروەردەیەکی سەربەخۆ بۆ خوێندنی کوردی لە کەرکوکبکرێتەوە، هەروەها داوای بەشی خۆیان دەکەن لەو ٣٠٠ دۆنم زەوییەی کە پلانە دابەش بکرێ بەسەر مامۆستایانی سەر بە پەروەردەی عێراق.

ئەمە چەندین جارە دەستەی مامۆستایانی ناڕازی گردبوونەوە و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، تا ئیستا سێ نامەی مامۆستایانی ناڕازی ئاراستەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کراوە بەلام بە ووتەی مامۆستایانی ناڕازی بۆیان دەرکەوتووە ئەو نامانە نەگیشتوونە، پاشان لەبەردەم نووسینگەی کەرکوکی پەرلەمانی عێراق لە کەرکوک گردبوونەوەیان ئەنجامدا بۆ بەرزکردنەوەی داوایەک بۆ بینی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق، بە ووتەی مامۆستایانی ناڕازی دوای لێکۆلینەوە بۆیان دەرکەوتووە ئەو داوکارییەش لایەنەن پەرلەمانتارانی کەرکوکەوە بەرز نەکراوەتەوە.

مامۆستا دلڤان ئەکرەم مامۆستایەکی خوێدنی کوردییە لە کەرکوک، سەبارە ت بە داوکارییەکانیان بەناو مامۆستایانی ئامادەبووی گردبوونەوەکە، بەیاننامەیەکی بۆ ڕایگشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەتایبەتی بەریوبەرایەتی پەروەردەی گشتی کەرکوک خوێندەوە،

لە بەیاننامەکەدا هاتبوو: " ئێمەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کوردی شاری کەرکوک، کە میلاکمان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستانە، لە ساڵی ٢٠١٥وە دەیان جار گردبوونەوە و خۆپیشاندانمان کردووە لە کەرکوک، بۆ گەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتی زیاتر لە حەوت هەزار مامۆستاو فەرمانبەری ئەم شارە بە دەسەڵاتدارانی حکومەتی عێراق و رێکخراو و ناوەندی بڕیار دەستەکانی جیهان."

سەبارەت بە داواکاری مامۆستایان، مامۆستا دلڤان ئەکرەم ووتی: "وەک داوای سەرەتاترین مافەکانی خۆمان کرد بە گواستنەوەی ڕاژەکانمان بۆسەر ناوەند، بەلام بێ هودە تا ئەم ساتە هیچ وەڵامێکمان وەرنەگرتۆتەوە."

لە کۆتایدا سەبارەت بە گردبوونەوەیان لە بەردەم پەروەردەی گشتی لە کەرکوک و داواکارییەکانی مامۆستایانی ناڕازی، مامۆستا دلڤان ئەکردم ووتی: " داوا لە بەرێز وەزیری پەروەردە دەکەین کە دەنگمان بگەێنێتە ئەنجومەنی وەزیران و چاوپێکەوتنمان بۆ ساز بکات لەگەل بەرێز سەرۆکی وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری نەهامەتی و نادادپەروەری بینەقاقامانی گرتووە پێ بگەێنین."

ز.ش