مانگرتن له‌خواردنی له‌یلا گیوڤه‌ن له ڕۆژی پازده‌هه‌م دایه
مانگرتن له خواردنی هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌یلا گیوڤه‌ن له زیندان له ڕۆژی پازده‌هه‌م دایه.
مانگرتن له خواردنی هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌یلا گیوڤه‌ن له زیندان له ڕۆژی پازده‌هه‌م دایه.
له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه به‌ند كراوه، دژی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ماوه‌ی ١٥ ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه.
گیوڤه‌ن ڕایگه‌یاندبوو، «ئه‌و گۆشه‌گیرییه ته‌نیا له دژی كه‌سێك نییه، به‌ڵكو له دژی گه‌لێك ده‌كرێت. منیش ئه‌ندامێكی ئه‌م گه‌له‌م، مردن له‌سه‌ر ئه‌و رێگه‌یه قبووڵ ده‌كه‌م.»
دوای ده‌ستپێكردنی مانگرتنه‌كه‌ی گیوڤه‌ن، له شاره‌كانی ئامه‌د، جۆله‌مێرگ، وان، ئه‌ده‌نه و ڕوحا له ١٧-١٨ی تشرینی دووه‌م\٢٦-٢٧ی گه‌ڵاڕێزان بۆ پشتیوانی له مانگرتنه‌كه چالاكیی مانگرتنی ٢ ڕۆژه ئه‌نجام دران.
له چالاكییه‌كه‌دا داوا ده‌كرێت كۆتایی به گۆشه‌گیری سه‌ر ئۆجالان بهێنرێت و كۆمیته‌ی به‌رگرتن له ئه‌شكه‌نجه (CPT) كه سه‌ر به كۆنسه‌ی ئه‌ورووپایه، ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات.
مانگرتن له هه‌ولێریش به‌ڕێوه‌ده‌چێت
له شاری هه‌ولێری باشووری كوردستانیش نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په مانگرتن له خواردنی ده‌ستپێكرد و ئه‌مڕۆ له ڕۆژی دووه‌مدا به‌رده‌وامه. به‌یانیی ئه‌مڕۆ گه‌ل، نوێنه‌رانی چه‌ندین پارتی و ڕێكخراو سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په‌یان كرد. حیزبی زه‌حمه‌تكێشان، پارتیی یه‌كێتیی كوردستان، بزووتنه‌وه و نوێنه‌رانی ڕۆژاڤا له هه‌ولێر سه‌ردانی مانگرتوانیان كرد و پشتیوانی خۆیان ڕاگه‌یاند. بڕیاره ئه‌م گرووپه‌ی له هه‌ولێر مانی گرتووه، سبه‌ینێ چالاكییه‌كه ڕاده‌ستی گرووپێكی دیكه بكات.
s.m