مانگرتنه‌كه‌ی هه‌ولێر دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ٢٣ ڕۆژه به‌رده‌وامه
مانگرتن له خواردن كه ٢٣ ڕۆژه دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له شاری هه‌ولێر ده‌ستی پێكردووه، به‌رده‌وامه.
مانگرتن له خواردن كه ٢٣ ڕۆژه دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له شاری هه‌ولێر ده‌ستی پێكردووه، به‌رده‌وامه.
ماوه‌ی ٢٣ ڕۆژه له نوێنه‌رایه‌تیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له شاری هه‌ولێر، مانگرتن له خواردن دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان و بۆ پشتگیری كردن له مانگرتنی له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مانگرتنه‌كه به‌شێوه‌ی نۆبه‌تدار به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئێستا گرووپی دوازده‌هه‌م له نۆبه‌تدایه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ندامی هه‌ده‌په ناسر یاگز ٢٣ ڕۆژه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام مانی گرتووه.
ئه‌ندامانی هه‌ده‌په ڕایانگه‌یاند، هه‌تا كۆتایی به گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و به دیلگرتنی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په نه‌هێنرێت، به‌رده‌وام ده‌بن له چالاكییه‌كه‌یان. گوتیشیان، هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك دژ به گه‌لی كورد ڕۆژ به ڕۆژ زیاد ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته پشتیوانییه‌كان بۆ مانگرتنه‌كه زیاتر ببن. نوێنه‌ری هه‌ده‌په له باشووری كوردستان موزه‌یه‌ن گونه‌ش ڕایگه‌یاند، توركیا ته‌نیا هه‌ڕه‌شه له باكوور ناكات، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه له باشوور و ڕۆژاڤاش ده‌كات.
هاوكات پارتی و رێكخراوه‌كانی باشووری كوردستان ڕۆژانه سه‌ردانی مانگرتوان ده‌كه‌ن.
s.m