ماوه‌ی ١٥ ڕۆژه كاسبكار و دوكاندارانی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دژی حكوومه‌تی ئێران كه ده‌روازه‌سنوورییه نافه‌رمییه‌كانی داخستووه و باجی گومرگی زیاد كردووه، ده‌ستیان به مانگرتن كردووه. ئه‌مڕۆش له شاره‌كانی بانه، سه‌قز، سه‌رده‌شت و پیرانشار مانگرتن به‌رده‌وامه.
به‌هۆی داخستنی ده‌روازه‌سنوورییه نافه‌رمییه‌كان و زیادكردنی باجی گومرگ، ڕۆژ به ڕۆژ نرخی شمه‌ك له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رز ده‌بێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ئایه‌توڵا حوسه‌ینی نوێنه‌ری عه‌لی خامه‌نه‌یی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له پارێزگه‌ی سنه به ئاژانسی ئیسنای ڕاگه‌یاند: «ئه‌گه‌ر ئێمه پێشتر ده‌رفه‌تی دیكه‌مان بۆ گه‌لی پارێزگه‌ی كوردستان ڕه‌خساندبا، ئێستا داخستنی ده‌روازه‌سنوورییه‌كان كاریگه‌ری ئه‌وتۆی له‌سه‌ر دروست نه‌ده‌كردن. ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی كارگه‌كانی پارێزگه‌ی كوردستان ده‌ینێرنه ده‌ره‌وه، هیچ سوودێكی بۆ ناوخۆ نییه.»
كاسبكار و دوكانداران سورن له‌سه‌ر درێژه‌دان به مانگرتن و ده‌ڵێن باوه‌ڕییان به به‌رپرسانی حكوومه‌ت نه‌ماوه و ئیدی گوێیان لێ ناگرن.
s.m