هه‌رچه‌نده باری ته‌ندرووستیی ناوبراو تێكچووه، ٦ كیلۆ له كێشی دابه‌زیوه و ئاستی بینینی چاوه‌كانی دابه‌زیوه، به‌ڵام پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به چالاكییه‌كه‌ی.
دكتۆر نەهرۆ سەڵاح کە ڕۆژانە چاودێری تەندرووستیی هەرێم مه‌حموود دەکات بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی گوت: «هه‌رێم بەهۆی ئەو چالاکییەوە ٦ کیلۆ لە کێشی دابەزیوە. جوڵە و هەستان و دانیشتنی کەم بووە. ئاستی بینینی چاوی دابەزیوه و ناتوانێت وەک پێشتر به‌باشی بخوێنێته‌وه و بنووسێت.»
سەرەرای دۆخی تەندرووستی، ناوبراو وره‌ی بەرزە و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه دەکات کە بەردەوام بێت له چالاكییه‌كه‌ی. ده‌ڵێت، «تا گۆشه‌گیری لەسەر ڕێبه‌ر ئاپۆ هه‌ڵده‌گیرێت، کۆتایی بە چالاکییه‌كه‌م ناهێنم.»
s.m