مانگرتنی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ڕۆژی ده‌یه‌م دایه
له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ماوه‌ی ١٠ ڕۆژه كۆڵبه‌ر، كاسبكار و دوكانداران مانیان گرتووه و ناڕه‌زایی خۆیان ده‌رده‌بڕن له به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی ئێران.
له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ماوه‌ی ١٠ ڕۆژه كۆڵبه‌ر، كاسبكار و دوكانداران مانیان گرتووه و ناڕه‌زایی خۆیان ده‌رده‌بڕن له به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی ئێران.
دوای ئه‌وه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان باجی گومرگ زیاد كرا و ده‌روازه‌سنوورییه‌كان داخران، كۆڵبه‌ر، كاسبكار و دوكانداران ده‌ستیان به مانگرتن كرد و ماوه‌ی ١٠ ڕۆژه به‌رده‌وامن له‌و چالاكییه.
ڕه‌نجده‌ران له شاره‌كانی جوانڕۆ، بانه، مه‌ریوان، بۆكان، مه‌هاباد، سه‌قز، سه‌رده‌شت و پیرانشار چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و داوا له ڕژێم ده‌كه‌ن داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات.
شه‌وی ڕابردووش چالاكان له شاری مه‌ریوان ڕژانه مه‌یدانه‌كان و ئیدانه‌ی بڕیاره‌كانی ڕژێمی ئێرانیان كرد و خواردنگه‌یه‌كی تایبه‌ت-یان سووتاند. خاوه‌نی خواردنگه‌كه «كاوه كونه‌پوشی» له به‌رانبه‌ر خۆپیشانده‌ران وه‌ستایه‌وه، له ئه‌نجامی پێكهه‌ڵبژان ناوبراو بریندار بوو.
هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران ڕێگریان كرد له چالاكییه‌كه و بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران، گوله‌یان به ئاسماندا ته‌قاند.
s.m