ماوهی ٤ ڕۆژه كاسبكارانی بانه مانیان گرتووه
کاسبکاران و دوکاندارانی شاری بانە، لە دژی داخستنی خاڵە سنوورییەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، ماوهی ٤ ڕۆژه مانگرتنی گشتییان ڕاگەیاندووە و دوکانەکانیان نەکردۆتەوە.
کاسبکاران و دوکاندارانی شاری بانە، لە دژی داخستنی خاڵە سنوورییەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، ماوهی ٤ ڕۆژه مانگرتنی گشتییان ڕاگەیاندووە و دوکانەکانیان نەکردۆتەوە.
بەهۆی داخستنی خاڵی سنووری «کۆنەمیروو» كاسبكاران و دوكاندارانی شاری بانهی ڕۆژههڵاتی كوردستان مانگرتنیان ڕاگهیاندووه و ماوهی ٤ ڕۆژه دوكانهكانیان نهكردۆتهوه و نهچوونهته سهر كارهكانیان.
هەرچەنده لەو چەند ڕۆژەدا هێزە ئەمنییەکان چەندین جار هەوڵیانداوە بە زەبری هەڕەشە و تۆقاندن، خەلک ناچار بكهن دوکانەکانیان بكهنهوه، بەڵام خەڵکی شارەکە رەتیان کردووەتەوە و رایانگەیاندووە هەتا داخوازییەکانیان بۆ کردنەوەی ئەو خاڵە سنوورییە جێبەجێ دهكرێن، بهردهوام دهبن له مانگرتن.
لەو بارەیەوە فەرماندار (قائیمقام)ی شاری بانە، رایگەیاندووە کە ئەو داواکارییەی خەڵکی شاری بانە بە ئهوان جێبەجێ ناکرێت و بڕیاری داخستنی خاڵهسنوورییهكه لە لایەن کاربەدەستانی پلەبەرزی کۆماری ئیسلامییەوە دەرکراوە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران بەبیانووی هاوردەکردنی شمهكی نایاسایی کە به گوتهی خۆیان زیان به ئابووریی گشتیی ئێران دهگهیهنێت، بڕیاری داخستنی خاڵەسنوورییەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستانی دەرکردووە. لەو چوارچێوەیەدا هەموو خاڵە سنوورییەکانی شارەکانی بانە، پیرانشار، سەردەشت و مەریوان داخراون. ئهمه لهكاتێكدایه ئهو کەلوپەلانهی کە لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاوردە دەکرێن، ناگاتە ئەو ئاستەی کە بە مەترسی دابنرێت لەسەر ئابووریی گشتیی ئێران.
داخستنی ئەو خاڵەسنوورییانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەواتای بڕینی تاکە بژێوی ژیانی هاوڵاتیانی ناوچه سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانێکی ئاسایی ناچارن كۆمهڵێك پێداویستی نێوماڵ لە ڕێگەی کۆڵبەرییەوە هاورده بكهن.
لەو بارەیەوە نوێنهری شاری مەریوان لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی داخستنی ئەو خاڵە سنوورییانەوە، تەنها لە شاری مەریوان زیاتر لە ٨ هەزار کەس بێکار بوون. بهمهش ئەگەر ئهو ڕێژهیه بەسەر هەر بنەماڵەیەکی ٥ کەسیدا دابەش بکرێت، دهردهكهوێت كه شارێکی ١٠٠ هەزارکەسی وەکوو مەریوان زیاتر لە ٤٠ هەزارکەس کێشەی بژێوی ژیانیان بۆ دروست بووه.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی سیاسەتی هەڵاواردن، ڕوانگەی ئەمنی و ڕێگەنەدان بە دروستکردنی کارگەی بچووک و گەورە، بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیان بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان و بەهۆی نەبوونی کار، پهنایان بۆ كاری کۆڵبەری و هاوردەکردنی ههندێك شمهك و كهلوپهلهوه بردووه.
s.m